وردەكاری خۆخنكاندنی گەنجێكی هەڵەبجەیی بڵاو دەبێتەوە

:: AM:08:47:19/03/2019 ‌
 

گەنجێكی دانیشتووی هەڵەبجە كە لە دایكبووی ساڵی 1996ە بە پەت لە ماڵەكەیدا خۆی خنكاند و پۆلیسی سنوورەكەیش لەوبارەیەوە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئادار، بەرزان عوسمان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە  راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و ڕای گەیاند، شەوی رابردوو گەنجێك بەناوی "رێژوان نەورۆز" لەدایكبووی ساڵی 1996 لەماڵەكەی خۆیدا بەپەت خۆی خنكاندووە.

وەك پۆلیس دەڵێت، ڕووداوەكە لە گەڕەكی باخی میری پارێزگای هەڵەبجە بووە گەنجێكە خوێندكاری زانكۆیە لەماڵی خۆیان خۆی خنكاندووە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كراوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەڵەبجە روونی كردووەتەوە كە ئێستە تیمی بەڵگە و تاوان و بنكەی پولیسی هەڵەبجە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكەن.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم