هه‌وكردن له له‌شدا رووده‌دات كاتێك له‌ش تووشى برین یان چه‌ند حاڵه‌تێكى تر‌ى پێست ده‌بێت، ئه‌م برینه ره‌نگه له رووى ناوه‌وه بێت یان ده‌ره‌وه كه زۆر كات به‌هۆى رێجیمى نادروست و ناهاوسه‌نگى هۆرمۆن ته‌نانه‌ت شێوازى ژیان كه كار له هه‌وكردنى له‌ش ده‌كات. دوو جۆر هه‌وكردن هه‌یه، هه‌ندێكیان دوایى چه‌ند رۆژێك چاكده‌بنه‌وه و نامێنن، به‌ڵام هه‌ندێكى تریان درێژخایه‌نن و كار له ئه‌ندام و به‌شه‌كانى تر‌ى له‌ش ده‌كه‌ن.
چۆن ده‌توانین هه‌وكردنى له‌ش كه‌م بكه‌ینه‌وه له رێگه‌ى مه‌گنیسیۆمه‌وه؟
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى مه‌گنیسیۆم؟
كانزایه‌كى ره‌نگ زیویه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و پێكهاته خۆراكیانه‌ى كه له‌ش پێویستییه‌تى بۆ زۆر كارى گرنگى له‌ش وه‌كو كاركردنى ده‌مار، هێزیى ئێسك، فشارى خوێن رێكده‌خات، دڵ به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى ده‌هێڵێته‌وه، كارێكى تر‌ى ئه‌م پێكهاته خۆراكییه ئه‌وه‌یه كه هه‌وكردنى له‌ش رێك ده‌كاته‌وه. به‌پێى توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان مه‌گنیسیۆم توانایى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردنى هه‌یه و زینده‌پاڵ به‌شێوه‌یه‌كى دروست ده‌هیڵێته‌وه.برێكى كه‌م پێكهاته‌ى خۆراكى هه‌یه كه مه‌گنیسیۆمیان تێدایه كه ئه‌مانه‌ن.
چۆن پێكهاته‌ى مه‌گنیسیۆم له له‌شدا زیاد ده‌كرێت؟
خۆراكى رۆژانه‌مان رۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له هێنانه ناوه‌وه‌ى مه‌گنیسیۆم، زۆر كات له‌ش تووشى هه‌وكردن ده‌بێت، به‌ڵام ده‌توانرێت له رێگه‌ى خۆراكه‌وه ئه‌م هه‌وكردنه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌مانه چه‌ند نمونه‌یه‌كى پێكهاته‌ى خۆراكین كه ده‌ڵه‌مه‌ندن به مه‌گنیسیۆم و رێژه‌ى ئه‌م كانزایه له له‌شدا زیاد ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م: ئا‌ڤۆگادۆ، یه‌كێكه له‌باشترین پێكهاته خۆراكییه‌كان برێكى زۆر دژه‌ئۆكسید و چه‌ورى دروستى تێدایه، به‌ڵام مه‌گنیسیۆم تاكه پێكهاته‌یه له ئاڤۆگادۆدا كه هه‌وكردن كه‌م ده‌كاته‌وه، خواردنى قاشێك ئا‌ڤۆگادۆ به‌رێژه‌ى %15 مه‌گنیسیۆمى رۆژانه بۆ له‌ش دابین ده‌كات.
دووه‌م: سپێناخ، سه‌وزه پرگه‌ڵاكان وه‌كو كه‌له‌رم و سپێناخ سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى مه‌گنیسیۆمن، بۆیه پێویسته له خۆراكى رۆژانه‌دا هه‌بێت، ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌ى تردا تێكه‌ڵ بكرێت وه‌كو شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه، به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت پێویسته برێكى دیاریكراوى مه‌گنیسیۆم به‌له‌ش بگات بۆ ئه‌وه‌ى رێگه له هه‌وكردن بگرێت و ته‌ندروستى له‌ش باشتر بكات.
سێیه‌م: چه‌ره‌زات و تۆوه‌كان، رێگایه‌كى تره بۆ ئه‌وه‌ى مه‌گنیسیۆم له خۆراكى رۆژانه‌دا زیاد بكرێت ئه‌وه‌یه كه برێكى زۆر چه‌ره‌زات و تۆ‌و بخورێت. بۆنمونه خواردنى نیو كوپ تۆوى كوله‌كه به‌رێژه‌ى %100 مه‌گنیسیۆم به‌له‌ش ده‌دات پێداویستى رۆژانه‌ى ئه‌م كانزایه دابین ده‌كات بۆ له‌ش و به‌م شیوه‌یه‌ش هه‌وكردن چاره‌سه‌ر ده‌كات و رێگه له چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌گرێت.