مۆز ئه‌گه‌ر له به‌یانیاندا بخورێت كێشى له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و پێویسته راسته‌وخۆ دوایى خواردنى مۆز كوپێك ئاوى شیله‌تێن بخورێته‌وه.
چۆن ئه‌م رێجیمه یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات؟
یه‌كه‌م: له‌پێش خواردنى نانى به‌یانى پێویسته یه‌ك مۆز بخۆیت پاشان یه‌ك كوپ ئاوى شیله‌تێن بخۆ، نابێت هیچ خواردنێكى تر پێش ژه‌مى نیوه‌رۆ بخورێت، مۆز بڕێكى زۆر نیشاسته‌ى تێدایه، كه جۆرێكى تایبه‌ته یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات راسته‌وخۆ مۆزه‌كه ده‌گات به ریخۆڵه گه‌وره پاشان له رێگه‌ى بهكتریاسوود به‌خشه‌كانه‌وه ده‌گۆردرێت بۆ ترشى چه‌ورى به‌مه‌ش كۆئه‌ندامى هه‌رس كاره‌كانى باشتر ده‌كات.
دووه‌م: ده‌توانیت مۆزى خاو به‌كاربهێنرێت بۆ خواردن ئه‌گه‌ر هه‌ستت به برسیه‌تى كرد دوایى 20 خولهك بیخۆ.
سێیه‌م :نابێت كاتى نانخواردنى به‌یانیت له سه‌عات هه‌شت تێپه‌رێت و ده‌توانیت هه‌موو شتێك بخۆیت.
چواره‌م: له پێش نێو جێگا و كاتى نووستن باشتر وایه هیچ نه‌خورێت، چونكه گه‌ده تواناى هه‌رسكردنى نامێنێت و چالاكى خانه‌كان له‌و كاته‌دا كه‌م ده‌بنه‌وه.
پێنجه‌م: ده‌توانیت هه‌موو جۆره خۆراكێك بخۆیت له نیوه‌ڕیان و ئێواراندا، به‌ڵام پێویسته له نیوه‌ڕۆیان ژه‌مه‌كاندا ته‌نیا میوه بخورێت.
*یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات.
*میتابۆلیزم باشتر ده‌كات و هه‌ستى تێربوون به‌له‌ش ده‌دات.
*چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى تێدایه كه ته‌ندروستى له‌ش به تێكرایى باشتر ده‌كات.
*ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ و پۆتاسیۆم.
* ئاره‌زووى خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه رێجیمه برۆیت ئه‌وه ئاستى شه‌كرى خوێنت رێكده‌خات و میتابۆلیزم باشتر ده‌كات و یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش ده‌دات.