وه‌ك به‌ڵێنیان به هه‌وادارانیان دابوو، هونه‌رمه‌ندان میران عه‌لی و به‌ختیار ساڵح گۆرانییه‌كی دوێتی شادییان به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئادار، هونه‌رمه‌ندان به‌ختیار ساڵح و میران عه‌لی گۆرانییه‌كی دوێتی شادییان به ناوی "له‌یلم" بڵاو كرده‌وه، له ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان دروست كرد.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌ختیار ساڵح و میران عه‌لی یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شادییان بوو به‌یه‌كه‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كانی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ری به هه‌وادارانیان دابوو.
"له‌یلم"، گۆرانییه‌كی دوێتی به‌رهه‌می ساڵی 2019یه، تێكست و میلۆدی فۆلكلۆر و به‌ختیار ساڵحه، ده‌رهێنانی ئارام سه‌ردار و میوزیكی محه‌مه‌د نیكۆیی و كاوه غه‌دارییه و له ستۆدیۆی (باران)، كاری ده‌نگی بۆ تۆمار كراوه.
له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانن بینه‌ری كلیپه‌كه ببن: