پاش ئه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ژنێك له میسر لادرا، ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی وڵاته‌كه بووه‌وه، هه‌ر بۆیه حكوومه‌ت هاته ده‌نگ و ڕوونكردنه‌وه‌ی دا.
په‌یكه‌ری "
جووتیاره میسرییه‌كه"ی له ناوه‌ندی شاری حهوامیدییهی سه‌ر به پارێزگای جیزه دانراوه، به‌م دواییانه نوێ كرایه‌وه و هاووڵاتییانی میسر سه‌ردانیان كرد، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕان له دیمه‌نه‌كه‌یدا و نوێكردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی نامۆ، تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه.
ئه‌و په‌یكه‌ره له لایه‌ن فه‌تحی مه‌حموود، په‌یكه‌رتاشی ناسراوی میسری دروست كرابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی نوێكرایه‌وه، لێوی به ڕه‌نگێكی سووری تۆخ، بۆیه كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی سووراوی كردبێت، ڕانهكانیشی به ڕه‌نگی ئاڵتوونی بۆیه كران كه وه‌ك ڕووت پیشانی ده‌دا و وای لێ كرد شێوه‌ی له جووتیار نه‌چێت.
ئه‌م دیمه‌نه هاووڵاتییانی میسری تووڕه كرد و پهیكهركه ڕه‌خنه‌باران كرا، به‌و هۆیه‌شه‌وه حكوومه‌تی وڵاته‌كه هاته ده‌نگ، خالید قاسم جێگریی وه‌زیری ناوخۆی میسر گوتی، به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه په‌یكه‌ره‌كه وه‌ك پێشووی خۆی لێ بكه‌ینه‌وه و ئه‌و نوێكارییه‌ی تێیدا كراوه لای بده‌ین.