ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عس كه زیاتر له 35 ساڵ حوكمی عێراقی كرد، سه‌دام حوسێنیش كه ماوه‌ی زیاتر له 24 ساڵ ساڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته بوو و له 2003 له رێی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هاته رووخان، به یه‌كێك له دیكتاتۆرترین سه‌رۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێته ژمار. پێگه‌ی "فه‌رفیش" راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و قسه له‌سه‌ر ژیانی نه‌وه‌كانی ئه‌و دیكتاتۆره ده‌كات كه ئێسته له كوێ و چۆن ده‌ژین؟
سه‌دام كه له ژیانیدا سێ جار هاوسه‌رگیری كردووه و له‌ناویاندا "ساجیده خه‌یروڵا توڵفاح" ناوسراوترینیانه و یه‌كه‌مین هاوسه‌ری سه‌دام بووه، له ساڵی 1963 هاوسه‌رگیرییان كردووه، له‌و هاوسه‌ره پێنج منداڵی هه‌بووه "عوده‌ی، قوسه‌ی، ره‌غد، ره‌نا و حه‌لا". له 2003دا كه شه‌ڕی "ئازادیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێ كرد، عوده‌ی و قوسه‌ی له مووسڵ كوژران، دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاته‌كه، سه‌رجه‌م خێزان و كچه‌كانی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاواره بوون.
له‌دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام و خۆشاردنه‌وه‌ی، ساجیده به‌ره‌و ئوردن هه‌ڵات و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ژیا، دواتریش له‌گه‌ڵ كچه بچووكه‌كه‌ی "حه‌لا" چوونه‌ته قه‌ته‌ر و ئێسته له‌وێ ژیان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له نه‌وه‌كانی سه‌دان كه ناوی "حه‌ریر"ه و كچی حوسێن كامل و ره‌غده‌ی كچی سه‌دامه، گوتوویه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی شوێن و جێیان بۆ كردوونه‌ته‌وه. گوتوویه‌تی مووچه‌ی مانگانه‌مان هه‌یه و نووسراوی ره‌سمیی ئه‌و وڵاتانه‌مان هه‌یه، ته‌نانه‌ت خانووشمان بۆ دابین كراوه. ئێمه له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا ژیان ده‌كه‌ین كه نه‌وه‌كانی سه‌دام حوسێن 15 كه‌سن. هه‌ندێكیان له ئوردنن، دایكی ره‌غده و پووری ره‌نا له جده‌ن، به‌ڵام پووره بچووكه‌كه‌ی حه‌لا له قه‌ته‌ره و نه‌نكی ساجیده له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت.
ره‌غد سێ كوڕ و دوو كچی هه‌یه، ئه‌وانیش عه‌لی، سه‌دام، وه‌هج، حه‌ریر و به‌نان. ره‌نایش سێ كوڕی هه‌یه ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د سه‌عد و حوسێن له‌گه‌ڵ كچێك به‌ناوی نه‌بعه.
هه‌روه‌ها سه‌دام له هاوسه‌ری دووه‌می كه ناوی "سه‌میره شابه‌نده‌ر" بووه و له ساڵی 1982 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا كردووه، كوڕێكی هه‌یه به‌ناوی "عه‌لی". ئێسته عه‌لی و دایكی له كه‌نه‌دا ژیان ده‌كه‌ن.
هاوكات حه‌ریر گوتوویه‌تی، خێزانه‌كه‌یان و به‌تایبه‌تی دایكی ره‌غد، به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌و هه‌ره‌شانه‌یش له چه‌ندان شوێنه‌وه پێیان ده‌گات، ئه‌وه‌یش وایكردووه ناتوانین ژیانی ئاسایی خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین و هاتوچۆمان به وریارییه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، پێشتر به‌ریتانیا رێی به خێزانی سه‌دام حوسێن دابوو له وڵاته‌كه جێیان بكاته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری سیاسی نه‌كه‌ن، هاوكات دیمانه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی نه‌كه‌ن و باسی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك خێزانی سه‌رۆك، ئه‌وه‌مان ره‌ت كرده‌وه.
له 2003دا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده سه‌ر عێراق و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان رووخاند، له 13ی كانوونی یه‌كه‌م سه‌دام حوسێن هاته گرتن، له 2004دا له‌كاتی له‌دادگادانی كه‌وته به‌رچاو، له دادگاییدا تاوانی كیمیابارانی كوردستان و داگیركردنی كوێتی به‌سه‌ردا ساغ كرایه‌وه، دواتریش به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی گوندی "دجیل" حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر بڕایه‌وه و له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2006 له سێداره درا.