سوودەكانی تەڕەپیاز

:: PM:03:11:20/03/2019 ‌

تەڕەپیاز لەگەڵ سیری تەر لە كۆمەڵەی سەوزە ئالیومییەكانن كە بڕێكی زۆر ئالیسینیان تێدایە، تەڕەپیاز بەشێوەیەكی گشتی وەك سەوزە یان لە دروستكردنی خواردندا بەكار دەهێنرێت تامێكی سووكی هەیە، تەڕەپیاز پێكهاتەیەكی بەناوبانگە بۆ زۆر مەبەستی جۆراوجۆر بەكار دەهێنرێت. 

لێرەدا باس لە سوود و گرنگییەكانی تەڕەپیاز دەكەین.

یەكەم: تەندروستی ئێسك باشتر دەكات، تەڕەپیاز رێ لە خوێن مەین و نەخۆشییەكانی دڵ دەگرێت و بڕێكی زۆر ڤیتامین K تێدایە كە یارمەتی بەهێزبوونی ئێسك دەدات، ئەم ڤیتامینە یارمەتی زیادكردنی پرۆتین دەدات بۆ ئەوەی كالیسیۆمی زیاتر بمژرێت و چریی ئێسك زیاد بكات، ڤیتامین K لەگەڵ ڤیتامین دی و كالیسیۆم یەك دەگرێت ئەگەر ئەو خۆراكانە بخوریت كە دەوڵەمەندن بە كالیسیۆم ئەوا پێكهاتەی ئێسك باشتر دەبێت.

دووەم: رێ لە شێرپەنجە دەگرێت، زیادكردنی تەڕەپیاز لە ژەمە خۆراكییەكاندا مەترسی هەندێك جۆری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە و رێ لە چەندان جۆری شێرپەنجە دەگرێت بەهۆی ئەو پیكهاتە گرنگانەی كە تێیدایە.

سێیەم: تەندروستی چاو، زۆر پێویستە بۆ تەندروستی چاوەكان. یەكێك لە سوودە گەورەكانی تەڕەپیاز ئەوەیە كە بڕێكی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە كە تەندروستی چاوەكان باشتر دەكات. زۆر گرنگە بۆ تۆری چاو وادەكات رووناكی زیاتر بمژرێت. رێ لە شەوكوێری دەگرێت .

چوارەم: شەكری خوێن نزم دەكاتەوە، تەڕەپیاز تایبەتمەندییەكی تێدایە كە ناسراوە بە پرۆپیلی ئالیل كە توانایی رێكخستنی شەكری خوێنی هەیە. هەروەها تەڕەپیاز بەرێژەی %20 لە كانزایی كرۆم پێكدێت كە كرۆم گرنگە بۆ رێكخستنی ئەنسۆلینی خوێن و ئاستی گلوكۆز كەم دەكاتەوە و بەخێرایی توانایی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ و شەكری خوێنی هەیە.

پێنجەم: تەندروستی پێست، تەڕەپیاز یارمەتی باشتركردنی پێست دەدات و چونكە ئاوێتەی دیاریكراوی ئاللیسین تێدایە . ئەم ئاوێتە لە تەڕەپیازدا رێ لە چرچ و لۆچی پێست دەگرێت . هەروەها ئالیسین یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات و ڤیتامین سی تێدایە كە زۆر بەسوودە بۆ پێست یارمەتی سپیكردنەوە و درەوشانەوەی پێست دەدات. بەشێوەیەكی سروشتی ناوەرۆكی ڤیتامین سی زیانی رەگە ئازادەكان كەم دەكاتەوە و بەمەش پێست بە تەندروستییەكی باشترەوە دەردەكەوێت.



وشە - ئاوات ئازاد