كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر له نوێترین كاردا نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو خاوه‌ن دیزاینێلی جوانه له‌گه‌ڵ هێزێكی زۆر.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی هواوی هۆنه‌ر ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی هۆنه‌ر نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه به‌ناوی "هۆنه‌ر 10i"ه‌وه، كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌یمه‌ندییه باشه‌كانی دنیا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 3400 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 354، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 24 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 32 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.21 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می FULL HD كار ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 128 گێگابایته، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی 310 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.