به‌هرۆز جه‌زا /31 ساڵ/ له شاری سلێمانی له دایك بووه، به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان و سكوڵی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه. سه‌ره‌ڕای شێوه‌كاری، چالاكی بواری مافی مرۆڤ و منداڵیشه، له‌گه‌ڵ ده‌یان ڕێكخراودا كاری كردووه و له چه‌ندان ڕێكخراوی هونه‌ریش به‌رپرسیارێتی هه‌بووه.
سه‌ره‌تای كاركردنی به‌هرۆز له هونه‌ری شێوه‌كاریدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌مه‌نی منداڵی كه له خوێندنگه وێنه‌ی كێشاوه، به‌ڵام له دوای خوێندنی په‌یمانگه، به ئه‌كادیمی هونه‌ری شێوه‌كاری فێر بووه و هه‌موو ماتریاڵێك به‌كار دێنێت له كێشانی وێنه‌كانیدا كه بۆی گونجاو بێت، ئێسته كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی وه‌ك بۆیه و په‌ڕه‌مووچ كه تایبه‌تن به وێنه‌كێشان، خۆی دروستیان ده‌كات.
به‌هرۆز دروستكردنی بۆیه و فڵچه‌كانی له پڕۆژه‌یه‌كدا له‌ژێر ناوی "خاكی من" دروست ده‌كات، سه‌ره‌تای دروستبوونی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه زۆر كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی به كاری هونه‌ری و ماوه‌ی دوو ساڵه كار ده‌كات بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی بیرۆكه‌كه‌ی و دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره، ئه‌ویش دروستكردنی پێداویستییه‌كانی تایبه‌ت به شێوه‌كارییه .
به‌هرۆز بۆ "وشه" گوتی، "ئێسته‌یش به‌رده‌وامم له لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م به باشترین شێوه به‌ڕێوه بچێت و چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه بكه‌م كه دێنه پێش".
ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ئه‌م شێوه‌كاره به‌كاریان دێنێت له كاره‌كانیدا، چه‌ند ماده‌یه‌كی سروشتین كه به چه‌ند قۆناغێكی فیزیكیدا تێده‌په‌ڕن تا ڕه‌نگه‌كانی لێ دروست ده‌كات، گڵ له‌گه‌ڵ ماده‌ی كیمیایی تێكه‌ڵ ده‌كات و ڕه‌نگی جیاوازی پێ دروست ده‌كات.
ئه‌م شێوه‌كاره سوود له گڵی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان وه‌رده‌گرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ند ماده‌یه‌كی سروشتی تێكه‌ڵیان ده‌كات و ڕه‌نگی جیاوازیان پێ دروست ده‌كات تا له كاره‌كانیدا به‌كاریان بێنێت، به گشتیی به‌هرۆز له كاره‌كانیدا قوماش و كانڤاس به‌كار ناهێنێت و له گڵ تابلۆكان دروست ده‌كات.
به‌هرۆز خۆی ئه‌و فڵچانه دروست ده‌كات كه له دروستكردنی تابلۆكانیدا به‌كاریان دێنێت، فڵچهكانیش له مووی ئاژه‌ڵی كوردستان و دره‌خته جیاجیاكانی وه‌ك به‌ڕوو و دار چنار دروست ده‌كات.
ئه‌و ئێسته له پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ریدا كار ده‌كات، به جۆرێك وێنه ده‌كێشێت و هاوكات له بواری سینه‌مایش وه‌ك سێت دیزاینه‌ر كار ده‌كات. به‌شداری زیاتر له 40 پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شی كردووه بۆ نمایشكردنی كاره هونه‌رییه‌كانی و توانای شێوه‌كاری خۆی.
ئه‌م كوڕه شێوه‌كاره دڵخۆشه به‌وه‌ی خه‌ڵك ئێسته حه‌زیان له‌وه‌یه ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانیان وێنه‌ی تێدا بكێشرێت.
به‌گوته‌ی خۆی، ئێسته سه‌رپه‌رشتی چه‌ند ته‌لار و باڵه‌خانه‌یه‌ك ده‌كات تا ڕه‌نگیان بكات و وێنه‌یان تێدا بكێشێ. به‌مه‌ش خوازیاره خه‌ڵك بیكه‌ن به كولتوور. هاوكات كار ده‌كات تا شێوازی ته‌لارسازی بچێته سه‌ر ڕێچكه‌ی ره‌سه‌نی خۆی.
به‌هرۆز له‌باره‌ی ئه‌و شێوازانه‌ی كاریان تێدا ده‌كات ده‌ڵێت، هه‌ر شتێك سه‌رنجم ڕابكێشێت و كۆنسێپتێكی به‌هێز له پشتیه‌وه هه‌بێت یان شتێكی زۆر گرنگ بووبێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا، كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
خه‌ڵك ئێسته حه‌زیان له‌وه‌یه ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانیان وێنه‌ی تێدا بێت.
سلێمانی/ئاریان محەمەد