له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار و جه‌ژنی نه‌ورۆز خواست له‌سه‌ر پێداویستی چێشت و خوارده‌مه‌نییه‌كان زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش وای كردووه نرخی كه‌ل و په‌له‌كانیش به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ببینن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ناو بازاڕی شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر نرخی "گەڵا مێو" به‌رزترین نرخی تۆمار كردووە و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كیلۆیه‌ك به 32 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت.
دۆڵمه خواردنێكی كورده‌واریه و هه‌ر له كۆنه‌وه دروست كراوه و گەڵا مێویش یه‌كێكه له‌و كه‌رستانه‌ی دۆڵمه‌ی پێ دروست ده‌كرێ و تام و چێژى خۆی هه‌یه، بۆ گه‌شت و سه‌یران به خواردنێكى سه‌ره‌كى داده‌ندرێت.
خالس فكرى هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سۆرانه، ئه‌مڕۆ بۆ كڕینی گەڵا مێو رووی له بازاڕ كرووه و لەم بارەیەوە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، " ئه‌مرۆ به‌ر له هاتنی نه‌ورۆز و گه‌شتی به‌هاره نرخی گەڵا مێو له بازاڕی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 32 هه‌زار دیناره و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره نرخی پێداویستی دۆڵمه به‌تایبه‌ت گەڵا مێو وا گران ببێ.
زیاتر گووتى، "به‌هۆى به‌رزى نرخى گەڵا مێو ناچار بووین ئه‌مڕۆ له ماڵه‌وه دۆڵمه بێ گەڵا مێو دروست بكه‌ین، ئه‌مه له كاتێكدا له جەژنی نه‌ورۆزاندا هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر گەڵا مێو بۆ دروست کردنی دۆڵمە بەکاردەهێنن".
له‌لاى خۆشییه‌وه ملازم رێبوار مه‌حموود به‌رپرسى لیژنه‌ى ئابوورى سۆران به "وشه"ى ڕاگەیاند، "نەک تەنیا گەڵا مێو نرخى مریشك و ته‌ماته و چه‌ند خواردن و پێداویستیه‌كانى تر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووەته‌وه، ئه‌مه‌یش دووكاندارانى سۆرانى لێ به‌رپرس نیین، چونكه به‌دوواداچوونمان كردووه له‌و شوێنه‌ى ره‌وانه‌ى بازاڕى سنووه‌كه‌مان ده‌كرێت به‌نرخێكى به‌رز دێتە ناو بازاڕەکانەوە".
شایه‌نى باسه نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له نێوان 750 دینار بوو، به‌ڵام ئێستە بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە نرخەکەی دوو هه‌زار دیناره، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کیلۆیەک گەڵا مێو بە 32 هەزارە.
به‌رپرسى لیژنه‌ى ئابوورى سۆران ئەوەیشی گوت، " ئه‌و گەڵا مێوه‌ى له بازارى سۆران ده‌فرۆشێت، به‌رهه‌مێكى خۆماڵییه و خه‌لك له شارۆكه و گونده‌كانى ده‌رووبه‌ر بۆ فرۆشتن ده‌یهێننه ناو بازاڕ و به ئاره‌زووى خۆیان نرخییان له‌سه‌ر داناوه كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 32 هه‌زار دیناره".
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به بڕیارێك پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستانى هه‌ڵگرتووه و له رۆژانى رابردوو به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو دابه‌ش كرا، به‌ڵام نرخى خواردن و پێداویستى له‌ناو بازاڕه‌كان به‌رز بوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه ببینیووه.
سۆران/موڕشید برادۆستى