فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌م خوله نوێیه‌دا به دووری ده‌زانن به‌هۆی ناكۆكیی حزبه‌كانیانه‌وه، بتوانن هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردییه‌كان دروست بكه‌ن، ئه‌وه له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌دا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ دروستكردنی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له په‌رله‌مانی عێراق.
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا كه 12ی ئایاری 2018 هه‌ڵبژاردنی بۆ كرا، هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی په‌رله‌مانتاریان هه‌یه و وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، زۆریی فراكسیۆنه‌كان و دووریی بیروبۆچوون و ناكۆكییه‌كان وای كردووه هاوپه‌یمانیی كوردستان پێك نه‌یه‌ت.
جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به"وشه"ـی گوت، "له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌دا ویستێك هه‌بوو و باس له‌وه ده‌كرا هاوپه‌یمانییه‌كی فراكسیۆنه كوردییه‌كان دروست بكرێت، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی دواتر به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و ناكۆكیی لایه‌نه‌كان ئه‌و هه‌وڵه‌ی نه‌هێشت".
ئاماژه‌ی دا، "له‌و بڕوایه‌دا نیم تازه له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دروست بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بكرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بتوانین دروستی بكه‌ین، بۆ كورد و بڕیار و بینینی ئه‌وانی تریش بۆمان ده‌گۆڕێت و ده‌توانین بڕیاری گه‌وره له سوودی كوردستان یه‌كلا بكه‌ینه‌وه."
له سه‌ره‌تای ئه‌م خوله‌دا یه‌كگرتنی كورد له به‌غدا توانی پرسی مووچه و بودجه به پاڵپشتیی هێزه سیاسییه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت به نموونه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كورد یه‌كده‌نگ و هاوپه‌یمان بن، ده‌توانن زۆر پرس له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
عه‌بد ئه‌مین مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه هاوپه‌یمانێتیی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌نگاوه هه‌ره پێویستهكانه كه حزبه‌كان بینێن. به"وشه"ی گوت "ئه‌گه‌ر حزبه‌كان خۆیان به خه‌مخۆری هه‌رێم و دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌زانن، ده‌بێت له‌پێناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا هه‌موو ناكۆكییه‌ك وه‌لاوه بنێن".
ئه‌مین ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مووچه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، نموونه‌یه‌كی نزیك و به‌رجه‌سته‌یه كه ئه‌گه‌ر كورد ببێت به هاوپه‌یمان و هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك یه‌ك بڕیاریان هه‌بێت، پێگه و قورساییه‌كی زۆریان ده‌بێت و ناشتوانرێت هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به بێ كورد تێبپه‌ڕێنرێت.
كورد له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی به‌غدا خاوه‌نی ٥٩ كورسییه و به‌سه‌ر حه‌وت فراكسیۆندا دابه‌ش بووه.
به‌شار كیكی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له عێراق به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، هاوپه‌یمانیی له په‌رله‌مانی به‌غدا پێویستی به بڕیاری سیاسیی لایه‌نه‌كان له هه‌رێم هه‌یه و تا ئێسته‌یش ئه‌و بڕیاره له نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا نه‌دراوه.
روونی كرده‌وه، "جیاوازی و ناكۆكیی زۆر هه‌یه له نێوان لایه‌نه‌كاندا له به‌غدا، ڕاسته له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی پێوه‌ست به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یی هاوڕاین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتیش ببن به هاوپه‌یمان پێ ناچێت هێزه‌كانی تر بێنه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه".
چوار مانگ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و له مانگی ئه‌یلوولی 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه درزی زیاتری خسته نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان، به‌ڵام ڕێككه‌وتن و نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم نزیك بووه‌ته‌وه و پێ ده‌چێت ئه‌و ناكۆكییانه كاڵ ببنه‌وه.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به"وشه"ـی گوت، "ئێمه وه‌ك گۆڕان به‌رده‌وام گوتوومانه هاوپه‌یمانیی به‌غدا به‌نده به متمانه و هاوپه‌یمانیی له هه‌رێم، به‌ڵام له هه‌رێم ململانێ له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و ئاشكرا نه‌كردنی داهات و شه‌ڕی پۆست هه‌یه، بۆیه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پێك نایه‌ت".
"تا ئێسته له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و هه‌رگیزیش له به‌غدا هاوپه‌یمانییه‌ك دروست ناكرێت هه‌موو فراكسیۆنه كوردییه‌كانی تێدا كۆ بكرێته‌وه". په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وای گوت.
له خوله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مانی عێراق 2005-2013، كورد له به‌غدا هاوپه‌یمانی له نێوان فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی پێك ده‌هێنا و به‌ناوی هاوپه‌یمانی كوردستان یه‌ك بڕیار و هه‌ڵوێستیان هه‌بوو.
عه‌بد ئه‌مین مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی: هاوپه‌یمانێتیی فراكسیۆنه كوردییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌نگاوه هه‌ره پێویستهكانه كه حزبه‌كان بینێن.
سلێمانی/ هه‌ستی كه‌مال