گاندی یه‌كێكه له‌و مرۆڤ دیارانه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تی كه هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی دنیا ناوی ده‌زانن و به ڕابهرێكی گه‌وره‌ی ئاشتی و ناتوندوتیژی ناو ده‌برێ، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی گاندیان بۆ ئاشتی و فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی خوێندووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نهێنی زۆری ژیانی ئه‌و پیاوه مه‌زنه ماون كه ڕه‌نگه زۆرێك له خه‌ڵكی دنیا نه‌یانبیست بێ، له خواره‌وه چه‌ند نهێنیه‌كی شاراوه‌ی گاندی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
گاندی، هه‌مووتان به مه‌هاتما گاندی ناویتان بیستووه، به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌هماتا ناوی گاندی نییه، به‌ڵكو ناوی ڕاسته‌قینه‌ی بریتییه له "موهانداس كراماچاند گاندی" ده‌ركه‌وتنی به ناوی مه‌هاتما ته‌نیا وه‌ك ناسناوێكی شه‌ره‌ف بووه كه به گاندی به‌خشراوه به ناوی ڕێبه‌ری رووحی گه‌وره‌ی هیندییه‌كان، واته هه‌ركه‌سێك ئه‌و ناسناوه‌ی لێ بنرێ، ده‌بێ هه‌میشه هیندییه‌كان به ڕێز و شكۆمه‌ندییه‌وه باسی بكه‌ن، چونكه كه‌سێكی پیرۆزه یان دانایه‌كی گه‌وره‌یه، جاران ئه‌و ناوه له هیند و تبت له كه‌سێك ده‌نرا كه توانای سه‌رووسروشتی هه‌بێت، له ڕووی زمانهوانییهوهیش ناوی مه‌هاتما وشه‌یه‌كی سانسكرێتییه و مه‌ها به مانای مه‌زن و تما به مانای رووح و ژیان دێ، واته كه‌سێك ئه‌و ناوه‌ی لێ ده‌نرێ رووحێكی مه‌زن و گه‌وره‌ی هه‌بێ و بتوانێ كارێك ئه‌نجام بدا كه له توانای ئه‌وانی تر نه‌بێت.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ناوه له 1915 بۆ گاندی به‌كارهێنرا له لایه‌ن رابندراناس تاگووری گه‌وره دانای هیندی، ئه‌و جه‌ماوه‌ری نیوده‌لهی كۆ كرده‌وه و له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و ناسناوه‌ی له گاندی نا.
دووه‌م:هاوسه‌رگیری، گاندی له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی له‌گه‌ڵ كچێكی تر له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بۆ یه‌كتر دیاریی كران و له ته‌مه‌نی 13 ساڵی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان كرد و كه له‌و سه‌رده‌مه ئێسته‌یش ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه بوونی هه‌یه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی كاستوربا بوو، هه‌رچه‌نده چوار كوڕیان بوو، به‌ڵام ژیانێكی ناخۆشیان هه‌بووه و گاندی كه به كه‌سێكی زۆر ڕاشكاو ده‌ناسرا له ژیاننامه‌ی خۆی به ڕوونی باسی له‌وه كردووه، كه سه‌رجه‌م هزر و بیركردنه‌وه‌كانی ده‌شێوان، ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك له جووتبوون دووربووایه، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌م خواسته‌ی گاندی نیگه‌ران بووه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بوو به‌رگه‌ی نه‌ریت و خواستی یه‌كتریان گرتووه.
وه‌ك ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێ، كاتێك كه ناوبانگی په‌یداكرد، به ته‌واوی پێوه‌ی پێوهستبووم، چونكه زۆر ژنه زانای بیانی و زۆر له ژنانی به ناوبانگی هیندستان داوای هاوسه‌رگیریان لێ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و له خۆی نه‌گۆڕا له‌گه‌ڵ ناوبانگ و به‌هێزبوونی پێگه‌ی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هیندستان له‌گه‌ڵ من مایه‌وه.
سێیه‌م: چالاكییه سیاسییه‌كانی له باشووری ئه‌فریقا ده‌ست پێ كرد، هه‌رچه‌نده گاندی پیاوێكی هیندی بوو و له به‌ریتانیا كۆلێژی یاسای ته‌واو كرد و وه‌ك پارێزه‌رێك كاری ده‌كرد، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی خوێندن و بوونی به پاریزه‌ر، به‌و زانست و توانایه‌ی هه‌یبوو، گه‌ڕایه‌وه هیندستان و له دادگای مۆمبای وه‌ك پارێزه‌ری زۆر كه‌یس كاری كرد، پاشان له‌و ڕه‌وته ڕۆتینیه بێزار بوو و ڕووی كرده باشووری ئه‌فریقا، ئه‌وێ به بناغه‌ی بیری گه‌شه‌ی سیاسی گاندی داده‌نرێ، بووه پشتیوانی جووتیارانی كێڵگه‌ی شه‌كر له باشووری ئه‌فریقا و له خۆپێشاندانه‌كان به‌شداری كرد و ده‌ستی به بازرگانی شه‌كر كرد و له ئابووری جووتیاران توانی شۆڕشێكی گه‌وره به‌رپا بكات.
ئه‌و ڕق و توڕه‌ییه‌ی به‌رانبه‌ر به ئینگلیزه‌كان بۆی دروستبوو، له باشووری ئه‌فریقاوه سه‌رچاوه‌ی گرت، چونكه گاندی له‌وێ جۆره ئینگلیزێكی تری ده‌بینی كه جیاواز بوون له‌وه‌ی له‌نده‌ن و ئه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆیشی، هه‌میشه توند و ڕه‌ق بوون به‌رانبه‌ر به ڕه‌شپێسته‌كان و سزایان ده‌دان و زۆربه‌یانیان كردبوو به كۆیله، بۆیه به ته‌واوی ڕقئهستوور بوو به‌رانبه‌ر به‌و كاره‌ی ئینگلیزه‌كان.
چواره‌م: سه‌ره‌تا له باشووری ئه‌فریقا شۆڕشی ده‌ست پێكرد، به‌ر له‌وه‌ی گاندی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هیندستان، له‌و كاته‌ی له باشووری ئه‌فریقا بوو بزووتنه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژ به به‌ریتانیا دامه‌زراند و چه‌ندان چالاكی له‌وێ ئه‌نجام دا دژی داگیركاری به‌ریتانیا به ته‌واوی كرێكارانی هیندستانی له‌و وڵاته كۆ كرده‌وه و یه‌كڕیزی له نێویان دروست كرد و به ته‌واوی هۆشیاری كردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك بگرن و دژی به‌ریتانییه‌كان شۆڕش به‌رپا بكه‌ن.
پێنجه‌م: گاندی له ڕیزی سوپای به‌ریتانیا خزمه‌تی كردووه و سه‌رباز بووه، له‌و كاته‌ی جه‌نگی بوێر له نێوان شۆڕشگێرانی باشووری ئه‌فریقا و ئینگلیزه‌كان دروست بوو، جه‌نگه‌كه زۆر خوێناوی بوو و قوربانی و برینداری زۆری لێ كه‌وته‌وه، گاندی هیندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كۆ كرده‌وه و تیمێكی گه‌وره‌ی فریاكه‌وتنی به جلی سه‌ربازی به‌ریتانیا پێك هێنا و وه‌ك سه‌ربازێكی به‌ریتانیا خزمه‌تی ده‌كرد له ڕیزی هێزی پیاده‌ی به‌ریتانیا، به‌ڵام ترسی زۆریان هه‌بوو، كه له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دروست ببێ و به‌ریتانیا به فێڵ شه‌ڕه‌كه بكات به شه‌ڕی ئه‌وان و هاووڵاتییانی باشووری ئه‌فریقا.
گاندی و هیندییه‌كان وه‌ك له‌شكری فریاكه‌وتن و پزیشكی، له دوو جه‌نگی گه‌وره به‌شداریان كرد له شاری ناتالی باشووری ئه‌فریقا، به‌ڵام ئه‌مه وایكرد كه شۆڕشگێڕان ڕقی زۆریان به‌رانبه‌ر به هیندییه‌كان دروست ببێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان به‌ر له ته‌واوبوونی جه‌نگه‌كه گه‌ڕانه‌وه وڵاتی خۆیان.