ئاژانسى رۆیته‌رز له به‌دواداچوونێك ئاشكراى ده‌كات، ئێران به‌نزینى خۆى به وڵاتانى ئاسیا ده‌فرۆشێت و بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكانى ئه‌مه‌ریكايش به‌نزینه‌كه به ناوى"به‌نزینى عێراقى" هه‌نارده ده‌كات.
ئاژانسى رۆیته‌رز به‌دواداچوونێكى وردى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له چه‌ند مانگى رابردوودا له‌سه‌ر به‌نزینى ئێران ئه‌نجامى داوه.
له به‌دواداچوونه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئێران له چه‌ند مانگى رابردوودا دوو كه‌شتى بارهه‌ڵگرى پڕ له به‌نزینى فرۆشتووه، به‌ناوى به‌نزینى عێراق، به‌ڵام به‌نزینه‌كه ئێرانى بووه.
یه‌كێك له باره به‌نزینه‌كه به سه‌نگاپوور فرۆشراوه، گوایه له به‌نده‌رى به‌سڕه‌وه رۆیشتووه، به‌ڵام به‌رپرسانى كه‌رتى نه‌وتى عێراق دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌شتییه‌كى ئێرانى له‌و به‌نده‌ره ناوى تۆمار نه‌كراوه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ئێران له فرۆشتنى به‌نزینه‌كه به‌كارى هێناوه ساخته‌ن، به‌رپرسانى عێراقیش پشتڕاستى ساخته‌بوونى به‌ڵگه‌كانى ئێران ده‌كه‌نه‌وه.
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر كه‌رتى ئابووریى و وزه‌ى ئێران، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار هۆشدارییان داوه‌ته عێراق له‌وه‌ى ئێران هه‌وڵ ده‌دات عێراق بكاته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خۆدزینه‌وه له سزاكانى ئه‌مه‌ریكا.