ڕاپۆرته‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئاپ و وێبگه‌ڕی
گووگڵ فۆتۆ ته‌ڵه‌یه‌كی زۆر ترسناكی تێدایه كه وا دهاكت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان و خێرا سه‌رجه‌م وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ت له‌لایه‌ن گووگڵ یان كه‌سێكی شاره‌زای بواری هاككردنه‌وه بدزرێت.
پێگه‌ی "فینتشهر بیت" تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاوی كرده‌وه، كه توێژه‌ران له كۆمپانیای "ئهمبریفا"ی تایبه‌ت به بواری پاراستن له هێرشی ئه‌لیكترۆنی دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه كه‌لێنێكی ته‌ناهی زۆر مهترسیندار له ڤێرژنه‌كانی گووگڵ ئیمهج یان به‌شی وێنه‌ی گووگڵ هه‌یه، كه زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر مۆبایله‌كانتان.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌لێنه ته‌ناهییه ده‌رفه‌تێكی گه‌وره به هاككه‌رزه‌كان ده‌دات، تا به ئاسانی بتوانن ده‌ستیان به سه‌رجه‌م وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كانتان بگات و سه‌رجه‌میانی له‌لایه‌ن هاككهرزهكانهوه ده‌توانرێ بدزرێن و مامه‌ڵه‌یان پێوه بكرێ به ئارهززووی خۆیان.
وێنه‌كانت به كوالێتی به‌رز و هاشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ناو مۆبایله‌كه‌ته ده‌گوازرێنه‌وه و ده‌بردرێن بێ ئه‌وه‌ی خۆت هیچ ئاگاداری بیت و هیچ پێویست بكات كه فه‌رمانێك كرته بكه‌یت و هه‌نگاوێك له به‌رنامه و پرۆگرامێك بهاوێژی. كۆمپانیای گووگڵیش له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌وه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌سته‌مه شتی له‌مجۆره بوونی هه‌بێ و به‌ڵێنیشی دا چاو به‌و دۆسیه‌یه ده‌خشێنێته‌وه.