دێر ره‌بان هورمز ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی ئه‌لقوشی سه‌ر به پارێزگای مووسڵ به دووریی سێ كیلۆمه‌تر له شاره‌دێكه، به‌ناوبانگترین دێره له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، باڵه‌خانه‌كه‌ی له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زایین له‌لایه‌ن دوو پاشای ئاشوورییه‌وه بنیات نراوه و ده‌كه‌وێته لووتكه‌ی چیای ئه‌لقوش و به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی 900 مه‌تر.
شوكری یه‌عقووب شێخۆ كه خه‌ڵكی شاره‌دێی ئه‌لقوشه و زیاتر له 40 ساڵ له‌وێ ژیاوه. بۆ ”وشه” گوتی، جگه له‌وه‌ی دێره‌كه شوێنێكی ئاینییه و پیرۆزه لای كریستیانه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی شوكری "گه‌شتیار و كه‌سانی ئاینی له‌ناو دێره‌كه له‌سه‌ر گۆڕی ره‌بان هورمز راده‌وه‌ستن و نزای خێر و ژیانێكی خۆش له خوا ده‌كه‌ن، جگه له گۆڕی ره‌بان هورمز، ژماره‌یه‌كی زۆر له گۆڕی ره‌بانه‌كان له‌ناو دێره‌كه‌دا هه‌ن كه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆیان له‌ناو دێره‌كه‌دا خواپه‌رستییان كردووه و هه‌ر له‌وێ مردوون و نێژراون".
به‌گوته‌ی شێخۆ، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره گرنگه‌كانی دێر ره‌بان هۆرمز، ئه‌وه‌یه له كۆنه‌وه ده‌گێڕنه‌وه نزاكردن له‌سه‌ر گۆڕی ره‌بان هورمز شیفابه‌خشه و زۆر كه‌س سوودی لێ بینیوه، نه‌ك ته‌نیا مه‌سیحییه‌كان، به‌ڵكو هه‌موو ئاینه‌كانی تریش هاتوونه‌ته دێره‌كه و بۆ سه‌ر گۆڕی ره‌بان هورمز به مه‌به‌ستی شیفا و چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی.
ده‌گێڕنه‌وه ره‌بان هورمز له دێری مارمه‌تی كه ده‌كه‌وێته چیای ئه‌لفاف نزیك له دێری ره‌بان هورمز، به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی له‌ناو دێره‌كه‌دا خواپه‌رستی كردووه، دوای كۆچی دوایی ره‌بانه‌كه و له سه‌رده‌می پاتریك مارئیشو یابی دووه‌م پاشای ئاشووری كه شاهید بوو له‌سه‌ر خواپه‌رستییه‌كانی ره‌بان، بڕیاریان دا بۆ زیندوومانه‌وه‌ی یادی ره‌بانه‌كه، دێرێك له نزیك شوێنی خواپه‌رستنه‌كه‌ی دروست بكه‌ن و به‌ناوی ئه‌وی بكه‌ن.
سائیر زه‌یا هاووڵاتییه‌كی تری شارۆكه‌ی ئه‌لقوش، باسی خۆڕاگری و به‌رهه‌ڵستی دێره‌كه و خه‌ڵكی شارۆكه‌كه ده‌كات و به"وشه" ده‌ڵێ، به درێژایی مێژوو دێره‌كه تووشی زۆر هێرش و كاولكاری بووه، زۆرجار وێران بووه و دیسان جارێكی تر نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، ئێسته‌یش هه‌ندێ له پارچه كۆنه‌كانی دێره‌كه نه‌ماون به‌هۆی كۆنییه‌كه‌ی و هێرش و ده‌ستكارییه‌كان، به‌ڵام هه‌ر به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی ماوه‌ته‌و‌ه، به‌تایبه‌تی له وه‌رزی به‌هاراندا دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له جه‌ژنه‌كاندا خه‌ڵكی ئه‌لقوش و ده‌وروبه‌ری له‌وێ كۆ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له جه‌ژنی قیامه‌دا خه‌ڵكی تریش له هه‌موو ئاینه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئه‌لقوش سه‌ر به شارۆكه‌ی تلكێفی سه‌ربه پارێزگای مووسڵه. له ساڵی 1918 بووه‌ته شاره‌دێ و تا ئێسته 49 به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڕیوه، دانیشتووانه‌كه‌ی مه‌سیحین و ژماره‌یه‌كی زۆر له دێر و كه‌نیسه‌كان له‌ناو سه‌نته‌ر و ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی ئه‌لقوش هه‌ن.
*
دێره‌كه شوێنێكی ئاینییه و پیرۆزه لای كریستییانه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا
وشه/ ئه‌لقوش- دێژین سدقی