لە هەرێمی كوردستان نۆ هاووڵاتی ژێر ئاو كەوتن

:: PM:06:40:21/03/2019 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆكەی دەربەندیخان بەهۆی پێكدادانی دوو بەلەمی گەشتیاری لە دەریاچەی دەربەندیخان نۆ هاووڵاتی ژێر ئاو كەوتن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئادار، سیروان حەمەغەریب كە خاوەن یەختێكی سەر دەریاچەی دەربەندیخانە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی پێكدادانی دوو بەلەم لە دەریاچەی دەربەندیخان یەكێك لە بەلەمەكان ژێر ئاو كەوت لەگەڵ نۆ گەشتیار.

ئەو خاوەن كارەی دەریاچەی دەربەندیخان گوتی، سەرجەم سەرنیشنی بەلەمەكان ژمارەیان نۆ كەس بوون، هەندێكیان مەلەیان زانیوە خۆیان ڕزگار كردووە و ئەوانەی دیكە لە لایەن هاووڵاتیان و بەرگی شارستانییەوە ڕزگار كران هیچ گیان لە دەستدانێك نەبوو.

ئاشكرای كرد، تەنها دوو لە گەشتیاران برینداربوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ كراوەن هەروەها ئەو گەشتیارانە عەرەب بوون بۆ مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەكە كردووە.

ئەمڕۆش لە شاری مووسڵ بەلەمێك بە 100 سەرنشین نقووم بوو بەو هۆیەوە زیاتر لە 50 كەس گیانی لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد