ته‌قینه‌وه‌ی كاریگه‌یه‌كی كیمیایی له ڕۆژهه‌ڵاتی
چین كوژرانی 44 كه‌سی لێ كه‌وته‌وه، پیاوانی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه‌یش فریای ڕووداوه‌كه كه‌وتوون و ده‌یان كه‌سیان له ناوچه‌ی نزیك له كارگه كیمیاییه‌كه دوورخستووه‌ته‌وه و ڕزگاریان كردوون.
تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومی چین "سی سی تی ڤی" بڵاوی كرده‌وه، كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانییه‌كی زۆر زووی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كارگه كیمیایییهكه ته‌قیوه‌ته‌وه و زیانی گیانی و ماده‌ی یه‌كجار زۆری به دوای خۆی دا هێناوه.
به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌ی كاریگه كیمیایییه‌كه‌ی تێدایه دووپاتیان كرده‌وه، سه‌ره‌تا ژماره‌ی كوژراوان ته‌نیا 12 كه‌س بوو، به‌ڵام دواتر ڕێژه‌كه بۆ 44 كارمه‌ندی كارگه‌كه به‌رزبووه‌وه و تا ئێسته‌یش ئه‌مه ژماره‌ی كۆتایی نییه و مه‌ترسی به‌ررزبوونه‌وه‌ی زیاتری ژماره‌ی قوربانیان ده‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی "گه‌لی چین" له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دا بڵاوی كرده‌وه، كه كۆی گشتی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه به كوژراو و بریندار گه‌یشتووه‌ته 90 كه‌س.
ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه‌ی "تیانجییای بۆ كیمیاییات" له شاری یان شینگی هه‌رێمی جیانگسوی ڕۆژهه‌ڵاتی چین له سه‌عات 2/50 خولهك ڕووی داوه و تا ئێسته‌یش تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاكه‌وتن له شوێنه‌كه‌ن به دوای قوربانیان ده‌گه‌ڕێن، تا ئێسته‌یش هیچ به‌رپرسێكی چین زانیاری له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌خستووه‌ته ڕوو، كه هۆكاره‌كه‌ی چی بووه.