کەمال گەنجی به‌بۆنه‌ى نەورۆز به‌رهه‌مه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه‌

:: PM:12:03:22/03/2019 ‌
گۆرانیبێژى لاوى كورد کەمال گەنجی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتووب، نوێترین گۆرانی بە ناوی "نەورۆز" تایبەت بە وەرزی بەهار و ساڵی نوێی کوردی بڵاو کردەوە، تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ كه‌متر له‌ 300 كه‌س گوێگرى بووه‌.

کەمال گەنجی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌ تازه‌كه‌یه‌وه‌ نووسیوویه‌تى، "گۆرانی "نەورۆز" نوێترین بەرهەمی هونەریمه‌، هۆنراوەی سولەیمان سۆفی ساڵحە، ئەرەنجمێنتی خۆمه‌، لە ستۆدیۆی جان موزیک کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی و نەورۆزەوە ئەم بەرهەمە هونەرییەم بڵاو کردووەتەوە و کردوومه‌ بە دیاری بۆ هەوادارەکانم".

کەمال گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، چەندان کلیپ و بەرهەمی هونەریی تایبەت بە خۆی هەیە، دوایین بەرهەمیشی گۆرانییەکە تایبەت بە نەورۆز.



وشە - محەمەد میران