دواى ئه‌وه‌ى نه‌وفل عاكوب، پارێزگاری مووسڵ ویستی سه‌ردانی شوێنی ڕووداوی نقومبوونی ئه‌و به‌له‌مه گه‌شتیارییه بكات كه دوێنێ پێنجشه‌م 100 كه‌سی تێدا خنكا، به‌ڵام ده‌یان كه‌س ڕێگرییان لێ كرد و ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان به‌ر شه‌قدا، داواى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان لێ كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یان گه‌نجی مووسڵ به به‌رد هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێڵه‌كانی نه‌وفل عاكوب، پارێزگاری مووسڵ، هه‌ر له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه جامی ئۆتۆمبێڵه‌كانی پارێزگار شكاوه و پاسه‌وانه‌كانى پارێزگاریش به توندی ڕووبه‌ڕووی گه‌نجه‌كان ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌كاتی هه‌ڵاتنی پارێزگاری مووسڵ له‌ده‌ست گه‌نجه‌كان، ئۆتۆمبێڵه‌كانی پارێزگار دوو گه‌نجیان شێلاوه و كردوویانن به‌ژێره‌وه و به‌سه‌ختى بریندار بوونه.
ئێواره‌ى دوێنى پێنجشه‌م 21ى ئادار، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری مووسڵ له‌سه‌ر ڕووباری دیجله به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت.