سه‌رچاوه‌یه‌كه له‌ناو هێزه ته‌ناهییه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئادار، بۆ "وشه" ئەو هۆكارانەی خسته‌ڕوو كە بووه‌تە هۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیارییەكەی د وێنێ شارى مووسڵ.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی دزەی پێكراوە، هۆكاری سەرەكی ژێرئاوكەوتنی ئەو بەلەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارە زیادەیەی هەڵی گرتبوو، بەجۆرێك نزیكەی 175 سەرنشینی تێدابووە، جگە لەوەیش سەرپەرشتیارانی بەلەمەكە پابەندی ڕێوشوێنەكانی توندووتۆڵی و بەهاناوەچوون و فریاگوزارییە سەرەتاییەكان نەبوونه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتى، "ڕاپۆرتەكه وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاویشیان به پشتگوێ وه‌سف كردووه كە كاریان ئاگاداركردنه‌وه‌ى به‌له‌مه‌كانى دوورگه‌كه‌بووه بە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە".
لەبەشێكی تری هۆكارەكاندا ئەوە هاتووە، كەلەلایەن ئیدارەی بەنداوەكانەوە چاودێری ئەو كەشتیانە نەكراوە كە لەناوچە گەشتیارەكاندا كار دەكەن، تا ئێسته‌یش ئەوە ڕوون نەبووەتەوە كە بەلەمەكە مۆڵەتی كاركردنی هەبووە یاخود نا، هه‌روه‌ها ئەوەیش خراوەتەڕوو كە تیمی فریاگوزاری لەو شوێنە گەشتیارییەی مووسڵ كەرەستەی پێویستی لەبەردەستدا نەبووە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی قوربانیانی ئەو كارەساتە.
بەگوێرەی زانیارییەكانى "وشه"، لەسەر ئەو ڕووداوە تاكو ئێسته یاداشتی گرتن بۆ 18 كەس لە بەرپرسان و كارمەندانی ئیدارەی دوورگەی ئوم ڕەبیعەین و خاوەن و وەبەرهێنی ئەو كەشتییە دەركراوە، ته‌نها توانراوه پێنج كه‌سیان بگرن.
ئێواره‌ى دوێنى پێنجشه‌م 21ى ئادار، له دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری مووسڵ له‌سه‌ر ڕووباری دیجله به‌له‌مێك به ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتییه‌وه ژێرئاوكه‌وت، بەهۆیه‌وه نزیكەی 100 كەس خنكان و ژمارەیەكی تریش بێسەروشوێن بوون، جگە لەوەیش 50 سەرنشینی تری ناو بەلەمەكە ڕزگار كران.