یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لقی گه‌رمیان، ئاشكرای ده‌كات به بڕیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان مامه‌ڵه به یه‌كه‌كانی ده‌شتی به‌هه‌شتی كه‌لاره‌وه قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش پاش ئه‌وه دێت "وشه" له به‌دواداچونێكدا ئاشكرای كرد، مامه‌ڵه به‌و یه‌كانه‌وه ده‌كرێ.
ساڵح میروه‌یس، ئه‌ندامی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه، خاوه‌نی نووسینگه‌كانی زه‌وی و خانوفرۆشتن ئاگادار كراونه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا نه‌كه‌ن به‌كڕین و فڕۆشتنی فۆرمی یه‌كه‌كانی ده‌شتی به‌هه‌شتی كه‌لار.
زیاتر گوتى، "له‌گرێبه‌ستی یه‌كه‌كانی ده‌شتی به‌هه‌شتی كه‌لاردا ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ كڕین و فڕۆشتنی پێوه‌نه‌كرێت".
عومه‌ر محه‌مه‌د، وه‌ك یه‌كێ له خاوه‌ن نووسینگه‌كانی زه‌وی و خانوو له كه‌لار بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌وه ئاگادار كراونه‌ته‌وه مامه‌ڵه به فۆرۆمی مامۆستایانه‌وه نه‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی پێشتر "وشه" له به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای كرد كه فۆرمی یه‌كه‌كانی ده‌شتی به‌هه‌شتی كه‌لار به 900 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ده‌فڕۆشرێت.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی