جووتیارانی كورد له سنوری ناوچه كوردستانیه‌كانی دیاله، دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی تر زه‌ویه‌كانیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاوره‌كانه‌وه داگیركرایه‌وه، پاش هه‌وڵی به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان و فشاره‌كان وا بڕیاره سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرفته بكات.
ئه‌میر محه‌مه‌د، وه‌ك جووتیارێكی سنوری خانه‌قین، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دیسان ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی كه له ساڵی 2003 زه‌وییه داگیركراوه‌كانیان جێهێشت گه‌ڕانه‌وه بۆ سنوری شارۆكه‌ی خانه‌قین و ده‌رووبه‌ری و ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه به‌عس كردبووی به‌ناویانه‌وه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ه چه‌ندان جار نوێنه‌رانی كوردیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله و په‌رله‌مانی عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پرسی داگیركاری زه‌وی كوردان بێنه ده‌نگ، به تایبه‌ت ئێسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی دیاله وه‌ك بێ لایه‌نێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جووتیارانی كورد و عه‌ره‌بدا ناكات و لایه‌نگری جووتیارانی عه‌ره‌بی هاورده ده‌كات.
سۆران حه‌سه‌ن، شاره‌زایی یاسایی و كادری پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ئه‌م كاره كارێكی نایاساییه به تایبه‌ت پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی مادده‌ی 140، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه، پێشێلكردنی ته‌نانه‌ت بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیشه.
زیاتر گوتى، نابێ كار به بڕیاری به‌عس بكرێت ئێسته پێچه‌وانه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تى عێراق ئه‌و كاركردنه به بڕیاره‌كانی به‌عس كه عه‌ره‌بی هاورده ده‌هێنرێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی كوردن.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌مه‌ل عومران ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجوومه‌نی پارێگای دیاله، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، چه‌ندان جار به‌رپرسانی دیاله و حكوومه‌تی ناوه‌ندمان له‌و گرفته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتى، هه‌موو زه‌وییه‌كانی سنوری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری موڵكی كورده‌كانه به زۆر داگیركراوون، به تایبه‌ت دوای ساڵى 2004 كوردانی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر زه‌وییه‌كانیان.
به‌پێی زانیاری وردی "وشه" ئێسته سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیاریدا وه خه‌ڵكانی شاره‌زا و نوێنه‌رانی جووتیارانی خانه‌قین ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جووتیاران بۆ خاوه‌نه ڕاسته‌قینه‌كانیان بگه‌ڕێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی