زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئادار هه‌وڵی ڕزگاركردنی 15 كه‌سیان به‌هۆی ڕووداوی وه‌رگه‌رانی به‌له‌م لهدهریاچهكانی حه‌مرین و ده‌ربه‌ندیخان ڕاگه‌یاند.
عه‌لی حه‌یده‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی دیاله، تایبه‌ت بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ ماڵباتێكی خه‌ڵكی سنوری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین له ده‌ریاچه‌ی له‌نێو به‌له‌مێكدا وه‌رگه‌ڕاون نوقیمی ئاو بوون.
زیاتر گوتى، "ئه‌گه‌ر به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه كه‌م كه‌س ده‌چێته ئه‌و ده‌ریاچه‌یه به‌ڵام له بۆنه‌كاندا به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی ئه‌و ڕێگایه‌وه هاووڵاتییان زیاتر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بچنه نێو ده‌ریاچه‌كه‌وه".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌وانه‌ی ڕزگاركراون بریتی بوون له شه‌ش كه‌سی یه‌ك خێزان.
كه‌یوان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی به‌رگری و شارستانی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا له ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، دوو به‌له‌م پێكیانداوه و به‌له‌مێكیان به‌هۆی كۆنی و قورسی باره‌كه‌یه‌وه به سهرنشینیهكانیهوه ژێر ئاو كه‌وتووه، دواتر هاووڵاتییان و تیمه‌كانی به‌رگری و شارستانی سه‌رجه‌می سه‌رنشینه‌كانیان له مردن ڕزگار كردووه.
له ڕووداوه‌كه‌دا، دووان له سه‌ر نشینه‌كان برینداربوون و له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید تۆفیق چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه، ئه‌و خێزانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون خه‌ڵكی به‌غدا بوون و به مه‌به‌ستی گه‌شت هاتبوونه ناوچه‌كه.
ڕوودوای وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌م له‌م نه‌ورۆزه‌دا بۆته مایه‌ی مه‌ترسی به‌هۆكاری زۆربوونی ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریا و ده‌ریاچه‌كان و نه‌بوونی تیم له هه‌ندێك له ده‌ریاچه و ده‌ریاكاندا له سنوری مووسڵیش ڕۆژی پێشتر نزیكه‌ی 80 كه‌س به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی