به گوته‌ی به‌رپرسێكی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، تاكو دوێنێ پێنجشه‌م 21ی ئادار، له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه 85 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی كردووه.
ئارام شوانی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى ئادار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا تاكو دوێنێ پێنجشه‌م له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه 85 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له ناوچه گه‌شتوگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی كردووه.
زیاتر گوتى، "ساڵی ڕابردوو تاكو كۆتایی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز 100 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له سلێمانی كردبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ هێشته چه‌ند ڕۆژێكی تر ماوه و پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه زۆر له ساڵی ڕابردوو زیاتر ببێت".
به‌هۆی جه‌ژنی نه‌ورۆز ساڵی كوردییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق و هاوكات كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕوویان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ژماره‌ی گه‌شتیارانیش زۆر له زیادبووندایه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا