هه‌وڵى هاورده‌كردنى هه‌زاران تۆن شوتى خراپ بۆ هه‌رێم ده‌درێ
له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنى نه‌ورۆز، له‌مه‌رزه‌كانی باشماخ و سه‌یرانبه‌نى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، رێگه له‌هاورده‌كردنی هه‌زاران تۆن شوتی خراپ بۆ بازاڕه‌كانی كوردستان گیرا، كه له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه، به‌كارهێنانیان زیانیان بۆ ته‌ندروستی هاووڵاتیان هه‌بوو.
به‌هێز له‌تیف، لێپرسراوى هۆبه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ى (باشماخ – سه‌یرانبه‌ن) به "وشه"ى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاتنى جه‌ژنى نه‌ورۆزدا، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌مه‌به‌ستى بردنیان بۆ ناو بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ و سه‌یرانبه‌نى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن به‌هه‌زاران تۆن شوتى خراپ هاورده كران.
زیاتر گوتى، دواى وه‌رگرتنى نموونه بۆ پشكنین له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى هۆبه‌كه‌مانه‌وه، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و شوتیانه هیچیان بۆ به‌كارهێنان نه‌شیاون و زیانیان بۆ ته‌ندروستى هاووڵاتیان هه‌بووه و به‌شێكیان له‌ناوبران و به‌شێكى تریشیان ره‌وانه‌ى وڵاتى سه‌رچاوه كرانه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، له‌مه‌رزى باشماخ زیاتر له (47) تۆن و له‌سه‌یرانبه‌نیش نزیكه‌ى (25) تۆن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و رێگه‌یان پێنه‌درا بخرێنه بازاڕه‌كانى هه‌رێمه‌وه.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نویكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و رووربه‌رێكى فراوانى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران‌دا هه‌یه و خاوه‌نى چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كى سنوورییه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم