ئێسته نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی زۆر هه‌یه له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر مۆبایل و تابڵێته‌كان له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان، ئه‌مه به جۆرێك له كوشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌برێ، جیا له‌وه له داهاتوو جۆره‌ها نه‌خۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی زۆر له‌سه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵكی داده‌نێت، له هه‌موویشی كاره‌سات تر دروستبوونی ته‌نیایی هه‌میشه‌یییه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی، به‌مه‌یش جیهان زۆر به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیییه‌كان و كاردانه‌وه‌كان هه‌بووه، شیری توكلی پسپۆری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌وباره‌وه چه‌مكێكی داهێناوه به ناوی "ته‌نیایی هه‌میشه‌یی" و دوا كتێبیشی هه‌ر به‌و ناوه‌وه چاپ كردووه، به وردی باس له خراپی و لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی به‌رده‌وامی به‌كارهێنانی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان بۆ سه‌ر ده‌روون و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و كات به‌فیڕۆدان و زیانی ته‌ندروستی ده‌كات.
زۆرێك له خه‌ڵكی له‌و بڕوایه‌دا كه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه، كاتی زۆریان لێ ده‌بات، به تایبه‌ت له ناو خانه‌واده‌كان، هه‌میشه ده‌نگه ده‌نگ و قسه‌وباسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فڵان كه‌س واز له مۆبایل بێنه و وه‌ره كه‌مێك خواردن بخۆ یان كه‌مێك دابنیشین، ئه‌مه به ته‌واوی نامۆیه و زۆرجار منداڵه‌كان به گوێیان دایك و باوانیشیان ناكه‌ن و هه‌ر خه‌ریكی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌یركردنی مۆبایل و شاشه‌ی تابڵێته‌كانن.
نوێترین
توێژینه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه ته‌كنه‌لۆجیا به ته‌واوی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان له كۆمه‌ڵگای به‌ریتانی، كێشه‌ی زۆریش له نێوان دایك و باوك له‌گه‌ڵ منداڵانی ته‌مه‌ن هه‌شت تا 16 ساڵی دروست ده‌كات. هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2000 زۆر به‌سه‌ربردنی كات به‌هۆی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كانه‌وه ڕۆژانه 30 خوله‌ك له به‌ریتانیا كه‌می كردووه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه باشه‌ی كه له نێوان 2000 و 2015 دروست بووه، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی كه كاتی سه‌یركردن و یاریییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تووشی نائومێدی و ته‌نیایی زۆر ده‌بن و ده‌كرێ بگوترێ ته‌نه‌یایی هه‌میشیه‌یی، چونكه دوای وازهێنانیش له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌یركردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كان و گه‌ڕان به ناو تۆڕی ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌ڵكی ئنجا خه‌ریكی ته‌له‌ڤزیۆن ده‌بن و كاتێك نامێنێته‌وه بۆ گفتوگۆی خانه‌واده‌یی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و له یه‌كگه‌یشتن و گونجاوی زیاتر له نێوان خانه‌واده‌كان.
له نێو گه‌نجانی ته‌مه‌ن 14 تا 16 ساڵ ئه‌و دیارده‌یه زۆر به‌ر بڵاوه، ئه‌وان بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك به ته‌نیا له ماڵه‌وه ده‌بن له‌گه‌ڵ باوك و دایكیان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری مۆبایلیش بكه‌ن، كه‌چی هه‌ر هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن و وه‌ك بڵێی حه‌ز و خولیایان بۆ گفتوگۆ و ده‌مه‌ته‌قێ نه‌ماوه.
پسپۆران تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا خانه‌واده‌كان به سه‌رجه‌م ئه‌ندامانیانه‌وه ئاڵووده‌ی ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه بوون، بۆیه ئێسته ده‌سبه‌رداری ته‌كنه‌لۆجیایش بن هه‌میشه هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن و هیچ كات ناتوانن ده‌سبه‌رداری بن و لێی ڕاكه‌ن، بۆیه هه‌رچه‌نده كاتی به‌تاڵ و بێ ئیشیش زۆر بێ، ئه‌وان حه‌ز و خواستی گفتوگۆیان نه‌ماوه و گه‌یشتوونه‌ته حاڵه‌تی ته‌نیایی هه‌میشه‌یی كه له نێو خه‌ڵك بن یان ته‌نیا سه‌یری مۆبایل بكه‌ن یان بێ هیچ ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی، هه‌ر وه‌كو خۆیه‌تی ته‌واو نه‌خۆشی ده‌روونی بڵاوبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان، جیا له‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه‌كان زیانی گه‌وره به پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و واده‌كات كه‌سێكی نامۆ و بێ سوود ده‌ربچن، كه خولیای فێربوون و كار و هیچ شتێك له‌لای مرۆڤه‌وه ناهێلێت، هاوكات له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌یش زۆر گرفتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به تایبه‌تی بۆ چاوه‌كان له داهاتوو ئه‌وانه‌ی به به‌رده‌وامی به دیار شاشه‌كانه‌وه‌ن تووشی گه‌وره‌ترین كێشه ده‌بنه‌وه، تووشی چاوكزی ده‌بن و له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك به گشتی و یادگه به تایبه‌تی به دوور نابن.
زۆر دانیشتن به دیار مۆبایله‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی مرۆڤیش هۆكارێكی تری سه‌ره‌كییه كه ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری تووشبوون به زۆر نه‌خۆشی به تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری و قه‌ڵه‌وبوون و ئه‌گه‌ری دروستبوونی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك به‌هێز ده‌كات، له هه‌موو كاره‌سات تر ئه‌وه‌یه، كه تۆ به‌جێماوی كه‌چی هاوڕێكانت به‌رده‌وام له گه‌شه و پێشكه‌وتن دا بن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خه‌ریكی خوێندنن، له جیاتی كات به‌سه‌ربردن له نێو تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه، هۆشداری توندیش ده‌درێ، كه له داهاتوو ئه‌مانه ده‌بن به په‌تا و به‌ڵای زۆر گه‌وره و ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌وه.