توێژه‌ر و بیرمه‌ندی سیاسی عێراق نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد و تێیدا به توندی ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرێ و ده‌ڵێ تۆ له ئه‌وروپا گه‌وره بوویت، پێویستت به دنیا بینین و گه‌شته زۆره‌كانت نییه، جیا له‌وه‌یش ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرێ كه له‌سه‌ر پاره‌ی گشتی باڵوێز و هاوسه‌ره‌كانی وڵاتانی دنیای له به‌غدا بۆ سلێمانی داوه‌ت كردووه بۆ سلێمانی تا له یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌شداری بكه‌ن.
له نامه‌یه‌كی ده‌نگی حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ ڕوو له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كه‌م و لێی ده‌پرسم له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی كاره‌كات له سه‌رۆكایه‌تی، كه ئێمه وه‌كو چاو‌دێر سه‌یری كاره‌كان ده‌كه‌ین، هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه كه‌سێكی بێ ئه‌زموونیت و مه‌رج و پێگه‌كه‌ت شاره‌زا نیت و هیچ كاتیش بیرت له‌وه نه‌كردووه، كه كام سه‌رۆكی عێراق له هه‌مووان پاكتر و باشتر و به‌هێزتر بووه.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌ی هاتووه، تۆ پێویست به ڕاوێژه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ڕه‌خنه‌كان گه‌وره‌تر نه‌بن، چونكه ته‌نانه‌ت كورده‌كانیش ڕهخنهبارانت ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا گوتی، ته‌نانه‌ت منیش ڕهخنهبارانت ده‌كه‌م، له كاتێكدا تۆ هاوڕێیه‌كی نزیكمی و هیوام ئه‌وه بوو ئه‌و پۆسته وه‌ربگری.
عه‌له‌وی ده‌ڵێ، هۆشیار عه‌بدوڵا زۆر به‌جێ ڕه‌خنه‌ی لێ گرتوو، به ناوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی سه‌رجه‌م نێرده دیپلۆماسییه‌كانی عه‌ره‌بی و بیانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان داوه‌تی سلێمانی كردووه، به بۆنه‌ی یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌م كاره به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتییه بۆ خواستی كه‌سی و عێراقییه‌كان گرفتی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه و پێویستیان به چاره‌سه‌ره.
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ڕوونی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، تۆ له ئه‌وروپا گه‌وره بوویت و خوێندنت له‌وێ ته‌واو كردووه، نازانێ شوێنی كاره‌كه‌ت به‌غدایه و هه‌ر ڕۆژ خه‌ریكی گه‌شت و گه‌ڕانی به وڵاتانی ده‌ره‌وه، بۆیه پێویستت به‌و گه‌شته زۆرانه و خه‌رجكردنی ئه‌و پاره زۆره نییه.