گوتاربێژی گوتاری نوێژی هه‌ینی شاری تاران "ئایه‌توڵا ئه‌حمه‌د خاته‌می" دووپاتی كرده‌وه، كه وڵاته‌كه‌مان له پرۆژه‌كه‌ی بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شكستی هێناوه، چونكه ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و لبنان به‌ره‌و ڕوومان بووه‌ته‌وه.
ئایه‌توڵا
خاته‌می له گوتاری نوێژی هه‌ینی له تاران گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌خشه‌یه‌كی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئاسیا بكێشن و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی هه‌ژموون به‌سه‌ر ناوچه‌كه بسه‌پێنن، به‌ڵام ئێمه‌یش ده‌مانه‌ویست ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ لێك نزیكبوونه‌وه و یه‌كیه‌تی نێوان ئێران و عێراق و سووریا و لبنان دروست ببێ تا بگه‌ین به ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌ڵام به بڕوای من شكستمان هێناوه.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێ جیا له شكست، هه‌وڵی ئه‌وه‌یش ده‌درێ كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ به ته‌واوی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ڕای گه‌یاند، سه‌ردانی حه‌سه‌ن رووحانی بۆ عێراق و سوپاسالاری ئێران بۆ سووریا بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی موقاوه‌مه له ئیسلام و بوونی به دڕكێك له ناو چاوی نه‌یاران، بۆیه سه‌ره‌ڕای كۆسپیه‌كان ناوه‌ستین و هه‌موو ئامانج ئه‌وه‌یه كه پیلانه‌كانی داگیركه‌ران له‌ناو ببه‌ین.