لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت رۆبه‌رت مۆله‌ر دوای دوو ساڵ ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی 2016ی سه‌رۆكایه‌تی
ئه‌مه‌ریكا ڕاده‌ستی داواكاری گشتی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه نزیكه‌ی دوو ساڵ هه‌مووان چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مۆله‌ریان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
بڕیاره داواكاری گشتی بێل بار به ڕاپۆرته‌كه‌دا بچێته‌وه و دواتر ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی نییه. پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا " كۆنگرێس" نانسی بیلوسی دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان پشتیوانی له متمانه‌وه‌رگرتنه‌وه و لابردنی تره‌مپ له سه‌رۆكایه‌تی ولات ناكه‌ن، چونكه ناكرێ ئه‌و ئاڵۆزییه دروست بكرێ، له كاتێكدا ته‌نیا یه‌ك ساڵ ماوه بۆ ته‌واوبوونی خولی ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، دوورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ وڵاته‌كه‌مان ده‌خاته گێژاوێكی گه‌وره‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو حزب كۆماری و دیموكراته‌كان به هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر سیاسه‌ت نه‌كه‌ن، وڵات تووشی كێشه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌یش خواستی هیچ لایه‌كمان نییه.
ئه‌و لێدوانه‌ی بیلوسی سه‌ركرده‌ی دیموكراته‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه تره‌مپ زۆر به توندی ئه‌م جۆره تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و به ته‌واویش دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه.