كۆشكی سپی و گه‌وره به‌رپرسێكی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل ئه‌نجام داوه و دووپات له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه‌ته‌وه، به تایبه‌ت له ڕووی بازرگانی و پاره‌داركردنی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ".
ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز" بڵاویك دووه‌ته‌وه، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی تره‌مپ بۆ مێركل، بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پرسی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به وردی خراونه‌ته ڕوو و باسیان لێوه كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵاكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆیته‌رز دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه پێوه‌ست بووه به پاره‌داركردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی ناتۆ به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه.
تره‌مپ ماوه‌یه‌كی دیارییكراوی به ئه‌ڵمانیا داوه، تا به‌شداری و هاوبه‌شی ساڵانه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی و به‌رگری ناتۆ زیاد بكات، به‌وهۆیه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" تووشی هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه كردووه و دوای هاتنه سه‌ر حوكمی هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ناتۆ كرد، له ئه‌گه‌ره‌ی نه‌بوونی به‌شداری هاوبه‌ش و پاره‌داركردنی یه‌كسانی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ ئۆپراسیۆن و كاره‌كانی ناتۆ.