سه‌رۆكی به‌شی ئاسیای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاشكرای كرد، كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان هیچ متمانه‌ی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه، بۆیه داوایان له ڕووسیا و وڵاتانی تر كردووه بێنه ناو بابه‌ته‌كه و گره‌نتی و به‌ڵێنی پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه بده‌ن.
زامیر كابولوف وسه‌رۆكی به‌شی ئاسیای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌وانانی
ڕاگه‌یاند، تا ئێسته‌یش به دوای ده‌رچه و گره‌نتی پێدان به ڕێكخراوی تیرۆریستی تاڵیبان ده‌گه‌ڕێین، نوێنه‌رانی تاڵیبان دڵنیان و هیچ گومانێكیان نییه كه ئه‌مه‌ریكا یارییان له‌گه‌ڵ ده‌كات، بۆیه ئاماده نین ڕێككه‌وتنه‌كه به ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژوو بكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێ وڵاتی تری وه‌كو ڕووسیا و چین و پاكستان و ئێرانیش بێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌وه و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردن به تاڵیبان بده‌ن.
له‌وباره‌وه دیپلۆماتكارێكی ڕووسی ئاشكرای كرد، كه نوێنه‌رانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و چین به به‌رده‌وامی له مۆسكۆ كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی دانانی چاره‌سه‌رێك بۆ گرفته‌كانی ئه‌فغانستان بدۆزرێته‌وه.
تا ئێسته چوار گه‌ڕی دانوستاندنه‌كانی نێوان تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه و كۆی دانیشتنه‌كانیش ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی خایاندووه و زۆربه‌ی جاره‌كانیش له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ بووه.