هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئه‌مڕۆ شهمووم 23ی ئادار /مارس سه‌ركه‌وتنی كۆتاییان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش ڕاگه‌یاند و له دوای ناوچه‌ی سووریا كه شاره‌دێی باغووز بوو كۆتاییان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان هێنا و ته‌واوی شاره‌كانی سووریایان له ده‌ستی تیرۆر ڕزگار كرده‌وه.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز له هه‌واڵێكی به په‌له بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات توانیان له دوا مۆڵگه‌ی تیرۆریستان له شاره‌دێی باغووزی سووریا و نزیك له سنووره‌كانی عێراق گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن و ناوی خۆیان له مێژوو بنووسنه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، له 21ی ئه‌م مانگه ئادار /مارس هه‌رچه‌نده هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی هه‌سه‌ده و شكستی یه‌كجاره‌كی داعش بڵاوبووهوهوه، به‌ڵام هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ڕه‌تیان كرده‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه چه‌كدارانی هه‌سه‌ده به‌رده‌وامن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تیرۆریستان.
باغووز دوا مۆڵگه‌ی چه‌كداری داعش بوو له سنووری خاكی سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامبوون له ئۆپراسیۆنه‌كان تا توانیان ته‌واوی ناوچه جیا جیاكانی سووریا به شه‌ڕ و به‌خشینی قوربانی زۆر له تیرۆریسیتانی داعش وه‌ربگرێنه‌وه.