به‌رپرسێكی باڵای دیپلۆماسی ڕووسیا به ئاژانسی "نۆڤۆستی" ڕووسی ڕاگه‌یاند، كه شاره‌زایانی رووس و ئیسرائیلی خه‌ریكی كاركردنن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و په‌یماننامه‌یه‌ك تا له‌و ڕێیه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بنه‌وه له ناكۆكییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و میلیشیاكانی ئێران له سووریا.
نۆڤۆستی له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌رده‌وامین له گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه به زوویی ته‌واو ببێ و كارا بكرێ، تا چیتر فڕۆكه‌كانمن بێ ئاگاداری یه‌كتر هه‌ڵنه‌ستن و پێوه‌ندی تۆكمه له‌نێوانمان هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه دوای سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ هات كه له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوو سه‌ردانی مۆسكۆی كرد‌و و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال گفتوگۆی كرد له‌باره‌ی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی "ئیل 20ی" ڕووسی له ئاسمانی سووریا و بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوولا.
جێی باسه له ساڵی 2015ه‌وه ڕووسیا و ئیسرائیل به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه هاوكاری یه‌كتر له ڕووی ته‌ناهی و هێزی ئاسمانی ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له سووریا، پاش ئه‌وه‌ی میلیشیاكانی حزبوڵا به مووشه‌كی مه‌ودا مام ناوه‌ندی دروستكراوی ئێران چه‌ندان جار بۆردمانی ئیسرائیلیان كرد، ئیسرائیل به چڕی وه‌ڵامی دانه‌وه و بۆردمانی كردن.