دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی ناوداری میسری شیرین عه‌بدولوه‌هاب له ئاهه‌نگێك له به‌حرێن سووكایه‌تیی به میسر كردووه، له رێی سه‌ندیكای موزیكوانانی میسره‌وه بڕیار دراوه له گۆرانیگوتن رابگیرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، سه‌ندیكای موزیكوانانی میسر بڕیارێكی ده‌ركردووه كه گۆرانیبێژ شیرین عه‌بدولوه‌هاب له گۆرانیگوتن رابگیرێت و راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بكرێ.
پێگه‌كه ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی گوتووه كه شیرین به‌مدواییه له ئاهه‌نگێك له به‌حرێن سووكایه‌تیی به میسر كردووه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به جۆری سووكایه‌تییه‌كه بكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌پێی هه‌واڵه‌كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا گوتوویه‌تی ره‌نگه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه بۆ میسر، بگیرێم. ئه‌وه له‌كاتێكدایه چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێسته، به‌هه‌مانشێوه رێی لێ گیرا بۆ ماوه‌یه‌ك گۆرانی بڵێت.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی و میسرییه، له ساڵی 1980 له ناوچه‌ی قه‌لعه له قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر له دایك بووه. له ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێت. پاشان له رێی به‌رهه‌مهێنه‌ر نه‌سر مه‌حرووسه‌وه به‌هره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه و له‌گه‌ل چه‌ند گۆرانیبێژێكی تر به دوێت گۆرانیی تۆمار كردووه كه دواتر له ساڵی 2000دا له ئه‌لبوومی "بحبك" بڵاو بووه‌ته‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ تامر حوسنی ئه‌لبوومێكیان به‌ناوی "فری مێكس" بڵاو كرده‌وه.
سێیه‌مین ئه‌لبوومی شیرین به‌ناوی "جرح تانی" بوو كه له ساڵی 2003دا بڵاو كرایه‌وه و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار ناوبانگی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرد. هه‌روه‌ها له ساڵی 2005دا ئه‌لبوومی "لازم اعیش"ی بڵاو كرده‌وه. دواتریش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆتانا چوار ئه‌لبوومی تری بڵاو كرده‌وه. شیرین عه‌بدولوه‌هاب تا ئێسته ده‌یان خه‌ڵاتی گۆرانی و موزیكیی وه‌رگرتووه.