له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بڕیارى دا قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل بناسێنێ و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس بگوازێته‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ى له‌سه‌ر ئاستى دنیا كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه، دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك و سێ مانگ به‌سه‌ر ن بڕیاره‌كه‌ى، تره‌مپ ئه‌و جاره داواى كردووه ئه‌مه‌ركیا ددان به ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل بنێت له به‌رزاییه‌كانى جۆلان.
له 21ى ئادار دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ر په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و په‌یامه‌كه‌ى ناڕه‌زاییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى لێ كه‌وته‌وه، له په‌یامه‌كه‌ى تره‌مپ هاتووه "دواى تێپه‌ڕبوونى 52 ساڵ، ئێسته كاتى ئه‌وه هاتووه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ددان به سه‌روه‌ریى ئیسرائیل بنێت له به‌رزاییه‌كانى جۆلان، كه ئه‌م ناوچه‌یه گرنگییه‌كى ستراتیجى و ته‌ناهى زۆر گرنگى بۆ ئیسرائیل و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه هه‌یه".
ئه‌م په‌یامه‌ى تره‌مپ هاوشێوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 كه له باره‌ى قودسه‌وه ده‌ریكردبوو، ناڕه‌زایى لێ كه‌وته‌وه، به تایبه‌تى كه ده‌زانێ جیاوازییه‌كى گه‌وره له نێوان جۆلان و قودس هه‌یه، به‌ر له هه‌مووشیان ئه‌وه‌یه جۆلان تا جه‌نگى 1967 خاكى سووریا بووه.
به‌ر له‌وه باسى كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێت، پێویسته له رووى مێژووییه‌وه باس له به‌رزاییه‌كانى جۆلان بكرێت، له ساڵى 1967 له جه‌نگێك له نێوان سێ وڵاتى عه‌ره‌بى و ئیسرائیل هه‌ڵگیرسا، یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانى جه‌نگه‌كه ئه‌وه‌بوو، جۆلان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه داگیر كرا.
ناوچه‌ى جۆلان پێشتر به به‌رزاییه‌كانى سووریا ده‌ناسرا، له ڕووى كارگێڕییه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ر به پارێزگاى قونێترهى سووریایه، زۆربه‌ى دانیشتووانى جۆلان له تایفه‌ى "درووز"ن، ژماره‌ى دانیشتوونى جۆلان 40 هه‌زار كه‌س ده‌بێت. دواى داگیركردنى جۆلان كنێستى ئیسرائیل یاساى جۆلانى ده‌ركرد ئه‌م یاسایه‌یش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌ى جۆلان بوو.
له ساڵى 1973 جارێكى تر له‌سه‌ر جۆلان جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و سووریا هه‌ڵگیرسا، به‌ڵام هیچ شتێك له ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانى ناوچه‌كه نه‌گۆڕا، دواتر له ساڵى 1974 ئاگربه‌ست له جۆلان له‌لایه‌ن هه‌ردوولا راگه‌یانرا. چه‌ندان جاریش دانوستاندن له نێوان ئه‌م دوو وڵاته رووى داوه، بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك، دوایین هه‌وڵى دانوستاندنیش له ساڵى 2000 بوو، به‌لاچم هیچ گفتوگۆى نێوان ئه‌م دوو وڵاته هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵى 1981 بڕیارى 479 ده‌رچوو، به پێى ئه‌و بڕیاره ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ره‌تى ده‌كاته‌وه ددان به ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل بنرێت. دواتر له جۆلان هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى جێگیر كراوه. به‌ر له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له دواى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له سووریا، هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى به‌ناوى هێزى چاودێریى ئاگربه‌ست ره‌وانه‌ى جۆلان كرا، ئه‌و هێزه به"ئه‌ندۆف" ناسراوه له كورتكراوه‌ى United Nations Disengagement Observer Force وه‌رگیراوه. ئه‌ندۆف له هه‌زار و33 سه‌رباز پێكهاتووه و 37 فه‌رمانبه‌رى مه‌ده‌نى و 107 فه‌رمانبه‌رى ناوچه‌كه پێكهاتوون.
له‌م مێژووه‌ى سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت به هیچ شێوه‌یه‌ك
كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه جۆلان به فه‌رمى به ئیسرائیل بدرێت، بۆیه كاتێك دۆناڵد تره‌مپ تویته‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه، رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند بووه‌وه و زۆر له زلهێزه‌كانى دنیا له دژى په‌یامه‌كه‌ى وه‌ستانه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى مافه‌كانى مرۆڤى سه‌ربه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ر له هه‌موو لایه‌نێك په‌یامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى ره‌ت كرده‌وه و داواى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرد پابه‌ند بێت به بڕیاره‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تى بڕیارى 479 ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپى، هه‌ڵوێستى وڵاتانى ئه‌وروپى له به‌رانبه‌ر په‌یامه‌كه‌ى تره‌مپ راگه‌یاند، تۆسك ده‌ڵێ "هه‌ڵوێستى یه‌كێتى ئه‌وروپا نه‌گۆڕاوه، ئه‌وروپا ددان به ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل نانێ و له‌گه‌ڵ یاساى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڕوا".
دواتر هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا، به جیا له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانیان دژى په‌یامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ وه‌ستانه‌وه، ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن دداننان به ده‌سه‌ڵاتى وڵاتێك له‌سه‌ر خاكى وڵاتێكى تر، پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پابهندبوونهیه كه له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهان هه‌بووه.
ئه‌گه‌رچى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامه‌كه‌ى پێی وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل به فه‌رمى به‌سه‌ر جۆلان بسه‌پێنرێ، ئه‌وا سه‌قامگیریى له ناوچه‌كه جێگیر ده‌بێت، كه‌چى رووسیا كه هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى سووریایه به پێچه‌وانه‌ى تره‌مپ پێی وایه بارودۆخى ناوچه‌كه به‌م كاره گرژتر ده‌بێت.
رژێمى سووریایش به فه‌رمى نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه و دواى هه‌ڵوێستێكى روون له رێكخراوه‌كه ده‌كات.
ورووژاندنى ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن تره‌مپ له كاتێكدا بوو كه بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى داوه له رۆژهه‌ڵاتى سووریا، به‌ڵام ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى تره‌مپ له‌باره‌ى جۆلان چۆن ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردن؟ ئه‌مه پرسیارێكه و وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌نده به رووداوه‌كانى داهاتوو.