سه‌رۆك كۆمارى كازاخستان بڕیارى دا ناوى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستاناوه بكرێت به نورسوڵتان، ئه‌مه‌یش ناوى سه‌رۆكى پێشووى كازاخستانه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار، قاسم جومارتى سه‌رۆك كۆمارى كازاخستن بڕیارى دا به فه‌رمى ناوى پایته‌ختى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌ستانه‌وه بكرێت به "نورسوڵتان".
"نورسوڵتان" ناوى یه‌كه‌م سه‌رۆكى كازاخستان بوو كه زیاتر له 28 ساڵى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كرد.
نورسوڵتان نزار بایڤ له ساڵى 1990 دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوو به‌سه‌رۆكى وڵات و رۆژى شه‌مووى رابردوو ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
پێشتر وشه‌ى " ئه‌ستانا" بۆ پایته‌ختى كازاخستان به‌كار ده‌هات، ئه‌و وشه‌یه خۆى به ماناى "پایته‌خت" دێت.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌ستانا له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ناسرابوو، چونكه زۆر له‌و كۆنگرانه‌ى له باره‌ى ئاینده‌ى سووریا ئه‌نجام ده‌درا، رێككه‌وتنێكیش له‌م شاره ئه‌نجام درا.
دواى ئه‌م بڕیاره‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى كازاخستان هه‌رزوو له وێكپیدیا و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى دنیاى ناوى ئه‌ستانا بۆ "نورسوڵتان" گۆڕا.
كازاخستان یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ى ده‌كه‌وێته باكورى ئاسیاى ناوه‌ڕاست و پێشتر له چوارچێوه‌ى یه‌كێتى سۆڤیه‌ت بوو.