ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراقى له به‌یاننامه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و شاره گه‌شتیارییه‌ى رووداوه‌كه‌ى رۆژى نه‌ورۆزى تێدا رووی دا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاره‌وه هیچ مۆڵه‌تێكى پێ نه‌دراوه.
حه‌موود موحسین سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار، له
به‌یاننامه‌یه‌ك چه‌ند نهێنییه‌كى ئه‌و شاره گه‌شتیارییه ئاشكرا ده‌كات كه رۆژى نه‌ورۆز كاره‌ساتێكى به‌خۆیه‌وه بینى.
حه‌موود له به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "بۆ روونكردنه‌وه‌ى راستى ئێمه دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و دوورگه‌یه‌ى كه رووداوه‌كه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، موڵكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار نییه، به‌ڵكو سه‌ر به فه‌رمانگه‌ى زه‌ویوزارى ده‌وڵه‌تى، له رێى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى مووسڵ به وه‌به‌رهێنه‌ران دراوه، ته‌نانه‌ت هیچ مۆڵه‌تێكى نییه بۆ كارى گه‌شتیارى ".
رۆژى نه‌ورۆز 21 ى ئادار له شارى مووسڵ به‌له‌مێكى گه‌شتیاریى له ناو ئاوى رووبار‌ى دیجله به‌سه‌ر گه‌شتیارانه‌ى هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه، به‌م رووداوه‌یش ٩٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌یه‌كى سیاسى توندى لێ كه‌وته‌وه و به‌ر هه‌موو شتێك عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پارێزگارى مووسڵى كردووه.