فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یانراوێكدا داواى دانیشتنى به‌په‌له‌ى په‌رله‌مان ده‌كات له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى مووسڵ
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار فراكسیۆنى پارتى به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى مووسڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه و له به‌شێكیدا داوا ده‌كات په‌رله‌مان به په‌له دانیشتنێك ئه‌نجام بدات بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه.
فراكسیۆنى پارتى باسى له‌وه كردووه ناكرێت رووداوى ژێرئاوكه‌وتنى به‌له‌مه‌كه‌ى مووسڵ به هیچ ناوێكى تر وه‌سف بكرێت، ته‌نیا تاوانێك نه‌بێت به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى رووی داوه، له به‌شێكى تری به‌یاننامه‌كه‌یشدا داوا ده‌كات قه‌ره‌بووى كه‌سوكارى قوربانیان بكرێنه‌وه و قوربانییه‌كانیش به "شه‌هید" دابنرێن.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو كه جه‌ژنى نه‌ورۆز بوو له شارى مووسڵ به‌له‌مێك كه‌وته ژێر ئاوه‌وه له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كى زۆر له گه‌شتیاران گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێى دوایین ئامار كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، تا ئێسته 105 كه‌س مردوون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه به‌رزتر ببێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌موو ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى عێرقى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شاره گه‌شتیارییه‌ى رووداوه‌كه‌ى تێدا رووی داوه، هیچ مۆڵه‌تێكى گه‌شتیاریى نییه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنانى پارێزگاى مووسڵ رێى پێ دراوه.