بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت كه فه‌تحوڵا گوله‌ن كه‌سایه‌تیی ئاینیی توركیا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، گه‌وره‌ترین سه‌رئێشه‌یه بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به تایبه‌ت و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به گشتی، ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ی له‌و بزووتنه‌وه‌یه سڵ ده‌كه‌نه‌وه، هێنده سڵ له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نه‌كه‌نه‌وه كه ده‌یان ساڵه سه‌رئێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌یه و سه‌رۆكه‌كه‌یان گرتووه.
ئه‌و به‌لێشاو گرتنه‌ی خه‌ڵكی و ده‌ركردنی هه‌زاران كارمه‌ندی حكوومی به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نیاز بوون كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌ردۆغاندا بكه‌ن و به ته‌واوی یان نیمچه ته‌واو داخستنی هه‌موو میدیا و كۆمپانیا و قوتابخانه‌یه‌كی گوله‌نییه‌كان، خه‌ریكه دۆخه‌كه له توركیا هێور ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئایا به‌وه كۆتاییان دێ، له كاتێكدا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ته‌واوی تێكه‌ڵی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون!
له ڕاپۆرتێكدا كه گۆڤاری "
فۆرین پۆلیسی"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو ڕوژنامه‌نووس: تۆگبا بۆزكادا و فۆتینی كریستیا، نه‌خشه‌یه‌كی جیۆگرافیی ته‌شه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌نیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه چۆن به ناو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ و جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ڕیشه‌یان كێشاوه و هه‌رگیز به‌و گرتنانه حكوومه‌ته‌كه‌ی داد و گه‌شه‌پێدان ناتوانێ به ئاسانی لێیان ده‌رباز بێت، بۆیه سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه.
كوده‌تاكه
تا ئێسته كۆدی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 2016ی توركیا به ته‌واوی نه‌كراوه‌ته‌وه و سێ بۆ چوار ڕای جیاواز له‌سه‌ر ده‌ستی پشت ئه‌و ڕووداوه هه‌یه كه یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه، سیناریۆی ئه‌ردۆغان خۆی بێت و یه‌كێكیشیان گوایه پیلانی ڕووسیا بووه و ئامانجیش سه‌ركه‌وتنی كوده‌تاكه نه‌بووه، هێنده‌ی مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه توركیا زۆر سنووریان نه‌به‌زێنێ، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی دوای ڕووداوه‌كه ئه‌نكه‌ره به ئاسانی چووه باوه‌شی مۆسكۆ، له كاتێكدا پێش سێ مانگ، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ی ده‌كرد.
گێڕانه‌وه هه‌ره باوه‌كه ئه‌وه‌یه كه داد و گه‌شه‌پێدان خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كوده‌تایه له‌لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی فه‌تحوڵا گوله‌نه‌وه كرابێت، بۆیه حكوومه‌ت له‌و باره نائاساییه چه‌ند مانگییه‌ی ڕای گه‌یاند، نزیكی 800 كۆمپانیا، هه‌زار و 100 قوتابخانه، 850 به‌شه‌ناوخۆیی قوتابیان، هه‌زار و 400 ڕێكخراوی مه‌ده‌نییان داخست، له‌گه‌ڵ گرتنی نزیكی 40 هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی لایه‌نگریی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و ڕاگرتنی 100 هه‌زار كارمه‌ندی حكوومه‌ت له كه‌رته جیاوازه‌كانی وه‌ك پۆلیس، دادگا، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وه‌ك هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی تر، سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئابوونه ده‌دران، پاش ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، خۆی ده‌ستی هاوكاری بۆ كارمه‌ندانی حكوومی و خه‌ڵكی درێژ ده‌كرد و خزمه‌تی ده‌كردن، دوای كوده‌تاكه‌ش ئه‌مه به ته‌واوی ئاشكرابوو كه ڕیشه‌یه‌كی پته‌ویان هه‌یه و ئه‌سته‌مه به ئاسانی بنه‌بڕ بكرێن.
ڕێژه و ژماره
ئه‌م دوو نووسه‌ره، له گه‌ڕانه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی قووڵایی ڕاستی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ی توانیمان به‌ده‌ستمان بگات پشكنی كه له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته پاكتاوییهكهی ئه‌ردۆغان بوو، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر شوێنه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه هه‌یه كۆمان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تێكه‌ڵبوونیان له ناو جومگه‌كان بزانین، بۆمان ده‌ركه‌وت له 900 كه‌رتی جیاوازی وڵات‌دا جێیان بووه‌ته‌وه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاماره‌كان، پشتیان به زانیارییه فه‌رمییه‌كان و زانیاریی گوله‌ن خۆیان و داتای ڕێكخراو و شوێنه ئه‌هلییه‌كان به‌ستووه، هه‌روه‌ها به‌راوردیان به ڕێژه‌ی دانیشتووان و چڕیی دانیشتووانی ناوچه‌كان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌ندامانی گوله‌ن له شوێنه خزمه‌تگوزارییه مه‌ده‌نییه‌كان 1.5% بۆ 11.3 ده‌بێ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كارمه‌ندانی حكوومه‌تی توركیا. شوێنی هه‌ره بڵاوی گوله‌نییه‌كان له كه‌رتی خوێندن بووه كه گه‌یشتووه‌ته 18% له كۆی ته‌واوی به‌شه ناوخۆییه‌كان و 11% له كۆی قوتابخانه تایبه‌ته‌كان.
قوتابخانه‌كانی گوله‌ن، جگه له‌وه‌ی له 80 وڵاتی دنیا بڵاو بووبوونه‌وه و ناوبانگێكی باشیان په‌یدا كردبوو، له ناوخۆی وڵاتیشدا به‌هۆی ئه‌و نمره به‌رزانه‌ی ده‌یانهێنا و ئه‌و بڕوانامه باڵایانه‌ی وه‌ریان گرتبوو، پێگه‌یه‌كی جێی ڕێزیان له‌ناو خه‌ڵكدا په‌یدا كردبوو كه خوێندنه‌كه‌یان له نێوان ئاینی و زانستیدا بوو، ئه‌مه‌ش وای كردبوو، گه‌نجان ڕوویان لێ كردبوون.
له به‌شی دادگا و یاسادا، هێشتا ڕێژه‌كه‌یان زیاتر بووه و گه‌یشتووه‌ته 30%، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ترسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بوو، به‌شی پۆلیس بوو كه به‌پێی ئاماره‌كان، ڕێك نیوه‌ی پۆلیسی ئه‌و وڵاته سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن بوون، ئه‌م دوو كه‌رته بیرۆكراتییه هۆكاری پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی تۆڕه‌كانی گوله‌ن بوون له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌ییدا.
به‌رده‌وامن
وه‌ك ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێ كردووه، ئه‌و ڕێیانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن به‌كاریان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی خه‌ڵك ببن، ئاسان نییه حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان بتوانێ به تواوی ڕیشه‌كێشیان بكات، به تایبه‌تی تێكه‌ڵییان له بواره‌كانی بازرگانیدا و سوودیان له‌و كرانه‌وه ئابوورییه كردووه كه وڵاته‌كه له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه گرتوویه‌تییه به‌ر. به شێوه‌یه‌ك سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌توانن ببنه "سه‌رمایه‌داری له‌خواترس" ئه‌مه‌ش ده‌سته‌واژه‌یه‌كه ڕاپۆرته‌كه به‌كاری هێناوه به‌رانبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی تر كه هه‌میشه لای لهخواترسهكانهوه تۆمه‌تی زه‌وتكردنی ماڵی خه‌ڵكی و خواردنی حه‌رامیان له‌سه‌ره. سه‌رمایه‌داره لهخواترسهكانی گوله‌ن، كردیانه هێزێكی ئابووریی گه‌وره.
بزووتنه‌وه‌ی گوله‌ن، توانی پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان پیاوانی ئاینی و سه‌رمایه‌داراندا دروست بكات و به‌مه هه‌م سه‌رمایه‌داره‌كان له‌لای مسوڵمانه ساده‌كان ئاشت بوونه‌وه و هه‌م سه‌رمایه‌داره‌كانیش له ڕێی ئابوونه و زه‌كاته‌وه هاوكاریی خه‌ڵكیان ده‌كرد و توانییان تۆڕێكی پته‌و دروست بكه‌ن. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته، تۆكمهییهكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێ به‌خشین و وه‌ك داوێك وابوو، هه‌میشه ئه‌ندامی بۆ زیاد ده‌بوو. هه‌موو سه‌رمایه‌دارێك ده‌یه‌وێ له‌ناو خه‌ڵكی خۆشه‌ویست بێت و هه‌موو هه‌ژارێكیش ده‌یه‌وێ له ڕێی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نییه‌وه كۆمه‌كی بكرێ و كه‌س به‌چاویدا نه‌داته‌وه.
ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه پێیان وایه، پێویسته توركیا ئه‌وه بزانێ، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سه‌رمایه‌داران، هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووریی مه‌زن له وڵاته‌كه ده‌كات، وه‌ك چۆن ئه‌م دابه‌زینی لیره‌یه پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌وانه‌وه هه‌یه و ده‌بێ به هۆشیاریی زیاتره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داهاتوودا بكات.