ڤیدیۆ.. هاووڵاتییەكی هەولێر لە توركیا دەكوژرێت و تەرمەكەی دەهێنرێتەوە

:: PM:02:47:23/03/2019 ‌
هاووڵاتییەكی كوردی هەولێر لە وڵاتی توركیا لەلایەن كوردێكی تر دەكوژرێت و تەرمەكەی دەهێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەموو 23ـی ئادار، دەزگەی لووتكە بۆ كاروباری پەنابەران بڵاوی كردووەتەوە، تەرمی هاووڵاتییەك لە توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێنێتەوە كە لە شاری ئیستانبوڵ بە فیشەك كوژرابوو.

ئاشكرا كراوە، ئەو هاووڵاتییە رۆژی 19ـی ئادار كوژراوە كە خەڵكی شاری هەولێرە لە شاری ئیستانبوڵ لە ناوچەی "زەیتوون بورنۆ" لەلایەن كوردێكی ترەوە تەقەی لێ كراوە و گیانی لە دەست داوە.

كوردە یەشار نوێنەری دەزگەی لووتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رای گەیاندووە، هاووڵاتییەكە ناوی "رێبوار غەفوور موحسین" ناسراو بە رێبوار مەسیفییە و تەمەنی 39 ساڵە، خاوەن چوار منداڵە.

ئاشكرا كراوە، بەهاوكاری دەزگای لوتكە تەرمەكەی گەڕێنراویەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و رادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە.

كوشتنی ئەو هاووڵاتییە لە كاتێكدایە لە ساڵی ڕابردوو تەرمی 23 هاوولاتی تر گەڕێنراوەتەوە هەرێمی كوردستان كە پێنجیان بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتی كوژراون و شەڕی كۆنە قینەی چەند ساڵەیان بە كوشتن كۆتایی پێ هێناوە.

له‌ ڕێی ئه‌م لینكه‌وه‌ ڤیدیۆكه‌ی ببینه‌: كلیك بكه‌


وشە - رامیار جەواد