ژێر ئاوكه‌وتنی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه‌ی مووسڵ بووه به هۆكاری قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئه‌وه‌نده‌ی تر په‌رته‌وازه كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئادار ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رای گه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی مووسڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی دوا ده‌خات و په‌رله‌مان به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كات.
محه‌مه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فه‌تح بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له رۆژانی داهاتوودا سه‌رقاڵ ده‌بێ به پرسی كاره‌ساتی ژێر ئاو كه‌وتنی به‌له‌می گه‌شتیاری "عیباره" له پارێزگای مووسڵ.
روونی ده‌كاته‌وه، داوای له‌كار لادانی به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئه‌و پرسه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران مشتومڕی له‌سه‌ر په‌یدا ده‌بێت و سه‌رقاڵبوونی په‌رله‌مان به‌و كاره‌ساته ده‌بێته هۆكاری پاش خستنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه هێشتا یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه، بۆیه پێكهێنانی حكوومه‌ت زیاتر دوا ده‌كه‌وێ.
ئارام محه‌مه‌د چاودێری سیاسی بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی عێراق به پشتگیری لیست و حزبی سیاسییه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، پرسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێیان و ده‌نگدان له په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌كانیان كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر پێوه‌ندی نێوان لیست و حزبه سیاسییه‌كانی عێراق.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن كه‌وتنی مووسڵ له ساڵی 2014 و داگیركردنی له‌لایه‌ن دعشه‌وه، هێشتا خاڵی ناكۆكی نێوان شیعه و سوننه و لیسته عێراقییه‌كانه، ئه‌م كاره‌ساته‌ش كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان لیسته سیاسییه‌كان.
رۆژی 21س ئادار به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له پارێزگای مووسڵ ژێر ئاو كه‌وت و به‌و هۆیه‌وه 97 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری مووسڵی له كاره‌كه‌ی دا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی