سه‌رباری گه‌رمبوونی هه‌واڵی كۆتاهاتنی داعش، ئه‌مڕۆ له سه‌عدیه ده‌ست به‌سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌دا گیرا و پۆلیسی شاره‌كه‌یش ئاشكرای ده‌كات، دۆینێش ده‌ست به‌سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی ته‌قه‌مه‌نی ئه‌و گرووپه‌دا گیراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئادار، كۆمه‌ڵێك گوله‌هاوه‌ن و مووشه‌كی كاتیوشا له سنووری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین دۆزرانه‌وه.
چه‌ند جووتیارێكی گونده‌كانی سنووری ناوچه‌ی ئیمام وه‌یس و شاره‌دێی سه‌عدیه به هۆكاری ته‌ناهی نه‌یانویست ناویان بڵاو بكرێته‌وه، "وشه"یان ئاگادار كرده‌وه له بوونی كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی كاتیوشا له باخه‌كانی گوندی عه‌سره‌ی نزیك سه‌عدیه.
ئه‌و جووتیارانه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و موشه‌كانه ئه‌مڕۆ دۆزراونه‌ته‌وه و دۆینێش به هه‌مانشێوه كۆمه‌ڵێ گوله‌هاوه‌نیان له سنووری ناوچه‌ی ئیمام وه‌یسی نزیك سه‌عدیه دۆزیوه‌ته‌وه .
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری پۆلیسی دیاله بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه هی داعشن و چه‌كدارانی حه‌شدیان لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی ئه‌وان كراوه، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له پێنج مووشه‌كی كاتیوشا پێك هاتووه، چونكه ئه‌وان له ناوچه‌كه نزیك بوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هه‌واڵگری عێراقی دووپاتی ده‌كاته‌وه، بوونی بێستان و باخی زۆر له ده‌وروبه‌ری سه‌عدیه یارمه‌تیده‌ره بۆ حه‌شاردانی ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی