ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى ئادار،
مه‌سروور بارزانى ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی به‌ریتانی هۆشدارى له دروست بوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش ده‌دات ئەگەر حکوومەتەکانی ناوچەکە کێشە سەرەکییەکان چارەسەر نەکەن.
مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، ئامانجی سەرەکی شەڕەکا بوو، قوربانییەکی زۆریش دراوه، ئه‌نجامەکانی شەڕەکەیش لە عێراق و سووریا بەرچاون".
زیاتر ڕوونى كردووه‌ته‌وه كه مانەوەی کێشە سیاسی و ئابوورییە سەرەکییەکانیش بەبێ چارەسەر، ڕێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەکات، به‌مه‌یش هۆشدارى له دروست بوونهوهیانى داوه.
"داعش بریتیی نییە لە بوونی هێزی چەکداری یان ڕووبەرێکی جوگرافی، بەڵکو داعش ئایدیۆلۆجیایەکی تایبەتە و ڕێکخراوەکە توانیوویەتی خۆی لەگەڵ شکستەکان ڕابهێنێت و لەو شوێنانەی تایفەگەریی تێدا زاڵە، دەستی بە هێرشی چەکداری کردووەتەوە" مه‌سروور بارزانى وا ده‌ڵێت.
مەسروور بارزانی له كۆتایدا ئاماژه‌ى كردووه، لەو شوێنانەی لە دەستی داعش ئازاد کراون شانە نووستوەکانی داعش بە تاکتیکی نوێ جارێکی تر سەریان هەڵداوەتەوە، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵکی.
ئه‌م گوتانه‌ى ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی به‌ریتانی له كاتێكدا هاتووه كه ڕۆژنامه‌كه ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى كۆتایى هاتن و دروست بوونى سه‌ره‌تاى داعش له عێراق و سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه و مه‌سروور بارزانى وه‌ك كه‌سایه‌تى كاریگه‌ر له ناوچه‌كه لێدوانى تایبه‌تى لێ وه‌رگیراوه.