شانۆیی "گەمەی کەرەکان" لە کەرکووک نمایش دەکرێت

:: PM:08:32:23/03/2019 ‌
تیپی شانۆیی کەرکووک بە بەشداریی ژمارەیەک ئەکتەر، شانۆیی "گەمەی کەرەکان" نمایش دەکات.

بڕیاره‌ ڕۆژانی 25 و 26 ی ئادار، سه‌عات پێنجی ئێوارە، شانۆیی گەمەی کەرەکان لە سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکووک - بەرانبەر بەنزینخانەی ئیسکان نمایش بكرێت، شانۆیی گەمەی کەرەکان، شانۆییەکی کۆمیدی و ڕەخنە ئامێزە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکووک نمایش دەکرێت.

گەمەی کەرەکان لە نووسین و دەرهێنانی  مەریوان زەنگەنە هەریەکە لە (تارق ناسح - دارا عزه‌دین - کاڵێ سیروان ـ عه‌لی نامیق - گۆران عه‌دنان - سوزان ئه‌حمه‌د - چرۆ كامیل - نور عومه‌ر- محه‌مه‌د سیروان - ئه‌حمه‌د باهیر - محه‌مه‌د عه‌بدوڵا) ڕۆڵەکان بەرجەستە دەکەن.

جێى ئاماژه‌ كردنه‌ كه‌ ڕۆژی 19ی تەمووزی پار ساڵ،  ئەم شانۆییە بە میوانداریی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، شانۆیی (گەمەی کەرەکان) لە سلێمانی نمایشکرا.


وشە - محەمەد میران