پارێزه‌ره‌كه‌ی سێوان قادر‌و سێ منداڵەکەی رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت دۆسیه‌ی سوتانی سێوان و منداڵه‌كانی به‌ره‌و كۆتای ده‌چن و له چه‌ند رۆژی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتی دادگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئادار، بنار عادل نادر پارێزه‌ری سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی بە وشه‌ی راگه‌یاند، له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چن و ره‌وانه‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێت بۆ دادبینی و دانیشتنی دادگا.
ئه‌وه‌شی گوت، بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر كه‌یسی سوتانی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌ست پێ بكات و له یه‌كه‌م دادگای تا كۆتا دادگایی مێردی سێوان ئاماده ده‌بێت له ناو قه‌فه‌زی دادگا و دادگاییەکە لە دادگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گوتیشی، به ده‌یان به‌ڵگه له‌سه‌ر مێردی سێوان قادر كۆكراوه‌ته‌وه و وته‌ی شاهیدان وه‌رگیراوه و تا ئێستا مێرده‌كه‌ی له زیندانه و تا بڕیاری كۆتایی دادگا به‌و شێوازه ده‌مێنێته‌وه، له سه‌ره‌تای دادگایدا قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌و وته‌ی شاهیده‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه تا گه‌شتن به ئه‌نجامی دادگا.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م له ڕووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆیه‌وه سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی سوتان و ده‌ستبه‌جێ هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له ده‌ستدا و دوای یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه سێوان قادریش گیانی له ده‌ستدا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی