ئازارى جومگه‌كان یه‌كێكه له‌و جۆره ئازاره‌ى كه پێوه‌ندى به‌ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زه‌وه نیه، واته گرنگ نیه ته‌مه‌نت 60 ساڵ بێت یان گه‌نج بیت. ئازار و ره‌قبوونى جومگه‌كانى له‌ش ده‌بێته هۆى رێگریكردن له جوڵان و نارێكى له‌ش له داهاتوودا. به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى پزیشكه‌كان خۆراك رۆلێكى سه‌ره‌كى هه‌یه له ئازارى جومگه‌كاندا پێویسته ئه‌و خۆراكانه كه‌م بكرێنه‌وه كه ده‌بنه هۆكارێك بۆ دروستبوونى ئازارى جومگه‌كان.
یه‌كه‌م:
گۆشتى ده‌ستكاریكراو، زۆر كات ئه‌و گۆشتانه‌ى كه ده‌ستكاریكراون و له بازاره‌كاندا ده‌فرۆشرێن به‌شێوه‌ى قوتونراو، ئه‌و گۆشتانه‌ى كه خۆشكراون. هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆى دروستبوونى ئازارى جومگه و هه‌ڵئاوسان.
دووه‌م: شه‌كر، زۆر كه‌س بیرده‌كه‌نه‌وه كه خواردنى شه‌كر ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه خراپه كه نه‌خۆشى شه‌كره‌یان هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا وانیه، چونكه بۆ هه‌موو كه‌سێكى ئاسایى خواردنى شه‌كر دروست نیه، چونكه ده‌بێته هۆى ئازارى جومگه‌كان و دروستبوونى هه‌وكردن.
سێیه‌م: خوێ، به‌هه‌مانشێوه‌ى شه‌كر، خوێ ئه‌گه‌رى ئازارى جومگه‌كان زیاتر ده‌كات چونكه زۆر خواردنى خوێ ده‌بێته هۆى كۆبوونه‌وه‌ى شله‌ى له‌ش ئه‌مه‌ش ئازار له حومگه‌كانى له‌شدا دروست ده‌كات، بۆیه باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه كه‌م بكرێته‌وه كه برێكى زۆر خوێیان تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى له نه‌خۆشى جومگه‌كان و په‌ستانى خوێن و نه‌خۆشى دڵ پارێزراو بیت.
چواره‌م: شیر و به‌رهه‌مه‌كانى شیر، وه‌كو ده‌زانین به‌رهه‌مه‌كانى شیر به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پرن له كالیسیۆم و پرۆتینى شیر. له‌سه‌ر بنه‌مایى ئاسایى پرۆتینى شیر ده‌بێته هۆى نارێكى له جومگه‌كانى له‌شدا، بۆیه باشتر وایه كالیسیۆم له سه‌رچاوه خۆراكییه‌كانى تره‌وه وه‌ربگیردێت.
پێنجه‌م: دانه‌وێڵه‌ى پوخت كرا‌و، ئه‌و دانوێڵانه ده‌گرێته‌وه كه بۆ دروستكردنى نان و كولێره و كێك و شیرینى به‌كارده‌هێنرێت پێى ده‌وترێت ئاردى سپى، هیچ جۆره ریشاڵێكیان تێدا نیه بڕێكى كه‌م پێكهاته‌ى خۆراكیان تێدایه بۆ باش نییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئازارى جومگه‌كانیان هه‌یه.
شه‌شه‌م: هێلكه، وه‌كو ده‌زانین هێلكه سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پرۆتینه كۆمه‌ڵێك ڤیتامین به له‌ش ده‌دات و كانزا و دژه‌ئۆكسیدى تێدایه، به‌ڵام هێلكه هۆكارێكه بۆ دروستبوونى هه‌وكردن، چونكه ترشى ئاراچیدۆنیك تێدایه. ته‌نیا له زه‌ردێنه‌ى هێلكه‌دا هه‌یه بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانرێت سپێنه‌كه‌ى به‌كاربهێنرێت.