وەزارەتی دارایی كاتی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

:: PM:12:01:28/03/2019 ‌
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ـی ئادار، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دابەشكردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوو دەست پێ دەکات و مووچەی مانگی یەك دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، بە تەواوەتی ڕۆژی دەست پێكردن بۆ دابەشكردنی مووچە دیاری نەكراوە، ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی فەرمی هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" مووچە پێش دەخرێت و ئەمڕۆ ژمێریارانی وەزارەتی پەروەردە لەلایەن گەنجینەكانەوە پێیان ڕاگەیەندووە، ڕۆژی هەشتی نیسان دیاری كراوە بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە.

ئەو سەرچاوەیە گوتی، گەنجینە پێی ڕاگەیاندووین چوار ڕۆژی تریش لەو مووچەكانتان بێنە پێش و ڕۆژی چوارشەم ئەگەر هەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.

لە ڕۆژی هەشتی ئادار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پاشەكەوتی مووچە هەڵگیراوە و مووچە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد