لە هەولێر دکتۆرێک لەکاتی پێشکەش کردنی سیمینار گیانی لە دەست دا

:: PM:03:03:30/03/2019 ‌
ئەمڕۆ لە یەكێك لە كتێبخانەكانی هەولێر، دکتۆرێک لە كاتی پێشكەشكردنی دیبەیتێكی زانستی بەردەبێتەوە و گیان لە دەست دەدات. پۆلیسیش دەڵێت ڕووداوەكە تا ئێستە لای ئێمە تۆمار نەكراوە.

ئەمڕۆ شەموو 30ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كەسێك لە كاتی پێشكەشكردنی دیبەیتێكی زانستی ڕاستەوخۆ بەردەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدات.

دكتۆر ئیدریس عەبدوڵا كە بەشداربوویەكی ئەو دیبەتیە بوو بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەموو لە شاری هەولێر لە كتێبخانەی تەفسیر كەسێك بەناوی دكتۆر سەرچڵ نامیق موحازەرەیەكی زانستی هەبوو لە دیبەیتەكە بەر بووە و گیانی لە دەست دا.

زیاتر گوتی، ڕووداوەكە لە دوای 20 خولەك لە موحازەرەكەی یەكسەر سەری بەربووەوە سەر مێزەكە و لە پاشان بە لادا هات، ئەو برادەرانەی لەوێ بوون چوونە فریای، بەڵام بینیمان هەناسەی توندەو خنە خنیەتی، دوای ئەوە تەلەفۆن بۆ فریاكەوتن كراو بە زوویی گەیشتن، بەڵام ئەو پزیشكەی لەگەڵ ئیسعافەكە بوو، هەر پشكنی و گوتی نەماوە، بردیانە نەخۆشخانەی ڕزگاری و لەوێش هەر ئەنجامەكە ئەوەبوو، نەماوە و گیانی لە دەست داوە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پێوەندی بە هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر كرد، ناوبراو گوتی، تا ئێستە ڕووداوەكە لای ئێمە تۆمار نەكراوە.





وشە - رامیار جەواد