كه‌تایون گۆرانیبێژێکئ ناسراوی فارسە، پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانێكیدا بۆ كوردستان سه‌رسامی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی ده‌بێ، چه‌ند گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی بڵاو ده‌كاته‌وه.
كه‌تایۆن ژنه گۆرانیبێژێكی دیاری فارسه، پێشتر له یه‌كێك له زانكۆكانی ئێران مامۆستای ئه‌ندازیاری بیناسازی بووه، دواتر كاتێك لێكۆڵینه‌وه بۆ وتارێك ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی بیناسازیی له‌سه‌ر میوزیكی كوردستان ده‌كات، حه‌ز له هونه‌ر و میوزیكی كوردی ده‌كات و بڕیار ده‌دات چه‌ند گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری كوردی بڵێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندان گۆرانیی كوردی گوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار له 15ی مانگی ڕابردوودا گۆرانی "لایه لایه"ی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقیی گوته‌وه و به كلیپه‌وه بڵاوی كرده‌وه.
كه‌تایۆن له ڤیدیۆیه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌م گۆرانییه‌ی پێشكه‌ش به هه‌موو ئه‌و منداڵانه كردووه كه دایكیان له شه‌ڕدا گیانیان سپاردووه و بێ كه‌سوكار ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێ: مێژووی گەلی کورد پڕە لە مەینەتی و چەوساوەیی و لەهەمانکاتدا شۆڕش و خۆڕاگریی. ژنانی کورد لەو مێژووە پڕ مه‌ینه‌تییه‌دا ئەستێرەیەکی درەوشاوەن. به شانازییه‌وه ده‌ڵێم منیش ئێسته ژنێكی كوردم و ژنی ئه‌م نیشتیمانه‌م.