به‌گوێره‌ى ئامارێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى به"وشه" دراوه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، پێنج هه‌زار پزیشك و فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندى ته‌ندروستى وازیان له پۆسته‌كه‌یان هێناوه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له ساڵى 2014 – 2015دا دوو هه‌زار و 447 پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وازیان له پیشه‌كه‌یان هێناوه یان مۆڵه‌تى پێنج ساڵ و مۆڵه‌تى خوێندنیان وه‌رگرتووه.
ئاماره‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ى 11 مانگى ساڵى 2016دا، دوو هه‌زار و 500 وازهێنان و مۆڵه‌تى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراوه، له‌م ژماره‌یه‌دا 100 پزیشكى پسپۆڕ هه‌یه.
وازهێنانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى یان مۆڵه‌تى درێژخایه‌ن، له‌كاتێكدا دێت كه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌ى دارایى و ئابوورى بووه‌ته‌وه و حكوومه‌ت ناتوانێ مووچه‌ى ته‌واوه‌تى فه‌رمانبه‌ره‌كانى خه‌رج بكات، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى كارمه‌ندانى حكوومى واز له كاركردن له كه‌رتى حكوومى بێنن و زۆربه‌شیان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت ده‌چن.